تیمێکی ٤ کەسی لە شاخەوانە کوردەکان لە بانە کەوتوونەتە ژێر ڕنوو

0
1139

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی تیمێکی ٤ کەسی لە شاخەوانەکان، لە گەردەنەی خانی بانە کەوتنە ژێر ڕنوو و تا ئێستاش دەربازیان نەبووە، تیمێکی ١١ کەسی لە شاخەوانانی بۆکان، بە مەبەستی هاریکاری و ڕزگارکردنی گیانی ئەو ٤ شاخەوانە کوردە، بەرەو گەردەنەی خان کەوتوونە ڕێ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، بە هۆی بارینی بەفری زۆر و تووشیی ڕێگا، چون و گەیشتنی ئەو شاخەوانانە بۆ شوێنەکە دژوارە و ناکرێ بە ترۆمبیل بچنە شوێنەکە و بۆیەش بە پێیان بەرەو شوێنەکە کەوتوونە ڕێ.

ئەو تیمە ٤ کەسیە کاتژمێر ١٤ی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە بەرزاییەکانی لای گوندی قوڵقوڵەی بانە کەوتوونەتە ژێر ڕنوو و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ مان و نەمانیان لەبەردەستدا نیە.

هه‌ژیر قادریان
هه‌ژیر قادریان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت