تورک و ئیسلامیەکان، دوای داگیرکردنی عەفرین، پەیکەری کاوەیان داگرت

0
1234

داگیرکەرانی کوردستان و بەتایبەتی تورکەکان، هەر کات شۆڕشێکی کوردیان شکاندبێ، بە جۆرێکی هێمایین، لەناوچوونی کوردیان ڕاگەیاندووە، دوای شکانی شۆڕشی دێرسیم، تورکەکان وێنەیەکیان بڵاو کردەوە کە تێێدا وای دەنواند کە شۆڕشی کورد لەوێ چاڵ و بن خاک کراوە، لە عەفرینیش هەر بەو واتایە، پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان شکاند.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە 18ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی و  لە بەرەبەری نەورۆز، جەژنی نەتەوەیی کوردان، هێزەکانی تورکیە و ئیسلامیە توندئاژۆکانی هاوپەیمانی ئەردۆغان، باژێری عەفرینیان گرت و تانکە ئاڵمانیەکانی تورکەکان چوونە ناو شاری عەفرین.

چالاکانی سیاسیی کورد لە ڕۆژاوا باس لە کوژرانی ١٥٠٠ گریلا و شەڕڤان لەو هێرشەدا دەکەن کە نیازی خۆڕاگری و بەرخۆدانیان هەبووە بەڵام لەو هێرشەدا شەهید کراون.

تورکەکان و ئیسلامیەکانی سەر بە تورکیە، دوای چونە ناو شاری عەفرین، بەر لە هەر شتێک، پەیکەری کاوەی ئاسنگریان شکاند و ئاڵای سووریەیان لەسەر بەرز کردەوە.

ئەو کارەی تورکەکان بەو واتایەیە کە کورد نەماوە و توانیویانە کورد و هزری کوردی و دەوڵەتی کوردی بخەنە ژێر پێی خۆیان و بن خاکی بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەو کەسە مەدەنیانەی کە لە ناو شار مابوون، لە ترسی کوشتار، چونە ناو ژێرزەمینی ماڵەکانیان.

هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی عەفرین دەڵێ، ئەوە پیلانێکە بۆ دابڕینی بەشێک لە خاکی سووریە بەڵام ئێرە سووریەیە و نابێ جیا بکرێتەوە و دوای ئەوەی تورک وەدەر نرا، ئێمە سووریەکان پێکەوە کێشەکانمان چارەسەر دەکەین.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو میلیشیا شیعانەی حیزبووڵا و حەشدی شەعبی و ئێرانیانەی کە هاتبوون بۆ عەفرین، لە کوشتارەکەدا هاوکاریی تەواوی ڕژیمی تورکیان کردووە و هیچ کوژراوێکیشیان نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.