تورکە توندئاژۆکان بە دژی پەیکەرەی دەف لە تیکاب

0
755

دانانی “پەیکەرەی دەف” وەکوو ئامێرێکی ئۆستوورەیی و ناسراو لە مووسیقای کوردی لە شاری دێرینی تیکاب، کەسانی تووندڕەو و هاندراوی تورکی ئەو ناوچە سەرلە نوێ بە دژی کەلتوور و فەرهەنگی نەتەوەیی کورد ڕاوەستاون و داوایان کردوە کە ئەو پەیکەرە لاببرێ.


بەشێک لە بەرپرسان و خەڵکی تورکی شاری تیکاب بە نووسینی نامەیەک بۆ نوێنەرانی ئەو شارە لە مەجلیس، بە باسکردن لە دانانی پەیکەرەی دەف لە فولکەی مەولەوی لە شەریف‌ئاوای ئەوشارە بە بیانووی ئەوەی کە خۆرەتاوێک لە نێوەڕاستی ئەو دەفە‌دا هەیە، ئەویش نمادی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی کوردییە و دەبێ ئەو پەیکەرە لەو شارە نەمێنێت.
لە درێژەی نامەی کەسانی ئاژاوەچی و ڕاسپێڕدراو لە شاری تیکاب‌دا هاتووە، ئەو خۆرەتاوە کە لە ناوەڕاستی “پەیکەرەی دەف”دا نەخشێنراوە، نمادی ئەحزابێکی تێروریستن! و هەر بۆیە نابێ لەم شارە دابنرێ.
جێگای‌ وەبیرهێنانەوەیە ئەو هەڵوێستە ڕەگەزپەرەستانەی کەسانی هەڵخەڵەتێنراو لە کاتێک‌دایە کە لە ناوچەکانی تیکاب و ورمێ خەڵکی کورد و تورک هەوڵدەدەن بۆ پێکەوە ژیانی ئارام و بێ ناکۆکی، بەڵام هەرجارەو بە بیانوویەک لە ڕێگەی دەست وپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە کێشەو ناکۆکی ساز دەبێ و بۆیە وشیاری لاوان و چالاکانی هەر دوولای پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەو جۆرە پیلانانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.