تورکیە: مامۆستایەک بە هۆی پرسیار کردن لەسەر ئۆجەلان ددگایی دەکرێ

0
2513

مامۆستایەکی زانکۆی ئانکارا لە ناو پۆل پرسیارێکی لەسەر عەبدووڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە قوتابیەکانی پرسیبوو، هەر بەو هۆیەشەوە و بە تاوانی “پرۆپاگەندا بۆ تیرۆریسزم” دادگایی دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانبار ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکیە بڵاوی کردەوە کە پرۆفیسۆر ڕەسادەت باریس ئونلو، مامۆستای زانکۆی ئانلارا، کە لە کۆتایی خولی خوێندنی وانەکەیدا لەمەڕ “سیاسەتی تورکیە و بنکەکانی” داوای لە قوتابیەکانی کردووە تا بەراوردێک لە نێوان ناواخنی دوو نامەی عەبدووڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستاندا بکەن، گراوە و دادگایی دەکرێت.

بە پێێ زانیارییەکان ئەو دوو نامەیە یەکیان “مانیفێستی ئۆجەلان” لە ساڵی ١٩٧٨ و ئەوەی تریشیان بابەتێکە کە بۆ ساڵی ٢٠١٢ بە ناوی “مۆدێڕنیتەی دێموکراتیک، پێوەرێک بۆ پێکهاتەی سیستەمە خۆجێیەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست” بڵاو بۆتەوە.

دادستانی ئانکارا لەسەر ئەو بروایەیە کە ئەو مامۆستایە لەو رێگایەوە ویستوویەتی ڕەوایی بدات بە ڕوانگەکانی ئۆجەلان و وا لە مێشکی قوتابیەکانی خۆی بهاخنێت کە ئۆجەلان ڕێبەرێکی سیاسییە.

دادستان داوای ٧ ساڵ زیندانی بۆ ئەو مامۆستایەی زانکۆی ئانکارا کردووە.

شایانی باسە کە ٢٠ ڕۆژ بەر لەو ڕووداوەش، ١٢٠ کەسایەتی زانکۆیی تورکیە بە هۆی واژۆ کردنی ڕاگەیێندراوێک کە بە دژی هێڕشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردانی باکوور ئەنجام دەدرێ، دەست بەسەر کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.