تورکیە داوای کردووە ئەمریکا هێز بۆ سووریە بنێرێت

0
771

ڕۆژی کورد: مەولوود چاوش ئۆگڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیە، لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان لە میونشن-ی ئەڵمانیا رایگەیاند داوایان لە ئەمریکا کردووە بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە هێزە خۆجێیەکان، هێزی سەربازی بۆ سووریا بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە هێزە لۆکاڵییەکان، بنێریت.

لەمەڕ وردەکاریی داواکارییەکەی تورکیا، مەولوود چاوش ئۆغڵو گوتی “ژنێراڵ جۆزیف دانفۆرد لە ئەنقەرە بوو، قسەمان لەبارەی کێشە تەکنییکییەکانی شەڕی دژ بە داعش کرد. ئێمە پێشنیارمان کرد ئەمریکا بەمەبستی پشتیوانی کردن لە هێزە خۆجێیەکان، هێزیسەربازی بنێریت بۆ سووریا “.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیە هەروەها هێرشی کردە سەر ئێران و گوتی: “ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە تا سووریە و عێراق بکاتە دوو وڵاتی شیعە کە ئەوە زۆر مەترسیدارە”، هەر بۆیەش پێدەچی ئەو لیدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیە بە جۆرێک دژایەتیی ڕوانگەی سیاسیی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران بخاتە ڕوو.

ئەو گوتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتێکدایە، میدیا ئەمریکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی ناردنی هێز بۆ شەڕی داعش لە سووریا دەکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر پەکەکە و یەپەگە و رایگەیاند “نابێت لەژێر ناوی شەڕی داعشدا چاوپۆشی لە کارەکانی پەکەکە بکرێت”.

هەر لە گوتەکەیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وەی توركیا رایگه‌یاند “پەیەدە-یەپەگە کار بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا ناكه‌ن، بە پێچەوانەوە ئەوان سه‌رقاڵی فراوانخوازی و پاوانخوازین. دەیانەوێت کانتۆن دروستبکەن. توركیا رێگه‌ نادات یه‌په‌گه‌ ده‌وڵه‌تی تیرۆریست و كانتۆن له‌ باكووری سووریا و باكووری عێراق دابمه‌زرێنێت”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت