تورکیه‌: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌ده‌په‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی تورکیه‌ی مه‌حکووم کرد

0
560

پارتی دیموکراتی گەلان HDP تەقینەوەکەی ئانکارای بە کردەوەیەکی وەحشیگەرانە ناوزەدکرد.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوای تەقینەوەکەی ئانکارا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوەکە، رایگەیاند “نەفرەت لە تەقینەوەکەی ئانکارا دەکەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ روویدا، بەداخەوە لە ئاکامی ئەم تەقینەوە وەحشیگەرییەدا کە لە شوێنی هاووڵاتیان دا ئەنجامدراوە، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

لە درێژەی راگەیێندراوەکەی هه‌ده‌په‌دا هاتووە، رەحمەت دەنێرین بۆ ئەوانەی گیانیان لەدەستدا و چارەسەری بە پەلە بۆ برینداره‌کان دەخوازین.
بەهۆی تەقینەوەیەك كە شەوی یەكشەممە 13-3-2016 لە ئانکارا روویدا، بە پێی دوایین زانیارییەكان تا وەكو كاژێر 11ی شەو 27 كەس كوژراون و 75ی دیكەش برینداربوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.