تورکیه‌: ده‌یان لایەنگری پەکەکە و داعش قۆڵبەست کراون

0
2574

نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیه‌ دەڵێ؛ لە هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیس و دژە تیرۆردا ١٠٥٠ کەسی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، پارتی کۆمۆنیستی گەلی شۆڕشگێڕ-بەرە و داعش قۆڵبەست کراون، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لە سەر ئەوە بدرکێنێت کە چەند کەس بە تاوانی هاوکاریی هەر یەک لەو رێکخراوانە گیراون.

بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی وەزیران؛ ئەو هەڵمەتە لە ٣٤ شاری تورکیا ئەنجامدراوە و لەمەودواش درێژەی دەبێت.

نووسینگەی ناوبراو روونی کردۆتەوە؛ رۆژی یەکشەممە ٢٦ی جولایش فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین ئامانجی پەکەکەیان پێکاوە، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئاکامەکانی بڵاونەکردۆتەوە.

هاوکات ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هه‌په‌گه‌ دەڵێ؛ جگە لەو ٤ گەریلایەی کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم چەند رۆژەدا گیانیان لەدەستداوە، گەریلایەکی تریش بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.