ترامپ ١١٥ ملیارد دۆلار دارایی ٣ سەرکردەی پارتی و یەکیەتی بلۆک کرد

0
38404

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی عەرەبی، دانڵد ترامپ دوای چەند رۆژ لە پەسەندکردنی گەمارۆی نوێ بۆسەر ئێران، رۆژی دووشەممە ٦ی فیبریوار (شوباط_فوریه) دەستی بەسەر زیاتر لە٥٥٠ ملیارد دۆلاری لە سەروەت و سامانی ٢٢ کەسایەتی سیاسی عیراقی‌دا گرت.

بەپێی ئەو زانیاری و ناوانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سێ سەرکردەی پارتی و یەکیەتیشی تێدایە، کە ناوی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەڵال تاڵەبانی سەرکۆمارێ پێشووی ئێراق و هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی ئێراق بەرچاو دەکەوێت.

ماڵپەڕە عەرەبیەکان بڵاویان کردۆتەوە کە ترامپ رایگەیاندووە: “ئێمە سێ تڕیلیۆن دۆڵارمان لە ئێڕاق خەرج کرد و سەدان سەربازمان لەو وڵاتە کوژران کەچی ئۆباما رادەستی ئێرانی کرد و رۆژ لە دوای رۆژ دەسەڵاتی ئێران لەو وڵاتە پەرە دەستێنێ”.

داناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە: “ئێڕاق لەت و پەت بووەو شتێک بەنێوی ئێراق نەماوە، ئێمە دەبوایە دەستمان بەسەر نەوتی ئێڕاقدا بگرتایە و لە وەها حاڵەتێکدا داعش درووست نەدەبوو”.

ترامپ رایگەیاندووە کە بەشێک لەو پارەیەی کە دەستی بەسەردا گیراوە، دەدرێتە بنەماڵەی ئەو سەربازە ئەمریکاییانەی کە لە شەڕی دژی تیرۆردا لە ئێراق کوژراون.

هەتا ئێستا دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان لەسەر بلۆکە کرانی ئەو بڕە پارەیە، هیچ کاردانەوەکیان نەبووە.

شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ کام لە ئاژانسە جیهانییەکان، ئەو هەواڵەیان باس نەکردووە و تەنیا لە ڕاگەیێنە عەرەبییەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبووە.

ناوی ئەو کەسایەتیانە بەم چەشنەیە کە لە ماڵپەڕی “بغداد – وكالة خبر” بڵاو بۆتەوە:

نوري المالكي 66مليار دولار
عدنان الاسدي 25مليار دولار
صالح المطلك 28مليار دولار
باقر الزبيدي 30مليار دولار
بهاء الاعرجي 37مليار دولار
محمد الدراجي 19مليار دولار
هوشار زيباري 21مليار دولار
مسعود برزاني 59مليار دولار
سليم الجبوري 15مليار دولار
سعدون الدليمي 18مليار دولار
فاروق الاعرجي 16مليار دولار
عادل عبد المهدي 31مليار دولار
اسامه النجيفي 28مليار دولار
حيدر العبادي 17مليار دولار
محمد الكربولي 20مليار دولار
احمد نوري المالكي 14 مليار دولار
طارق نجم 7مليار دولار
علي العلاق 19مليار دولار
علي اليساري 12مليار دولار
حسن الانباري 7مليار دولار
جلال طالباني 35 مليار دولار
رافع العيساوي 29مليار دولار

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت