ترامپ داوای لە لاڤرۆڤ کرد تا ئێران و سووریە کۆنترۆڵ بکات

0
1077

ڕۆژی کورد: دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە سەردانی خۆی لەگەڵ سێرگێئی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، داوای لێکرد تا ئێران و سووریە کۆنترۆڵ بکات.

لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، بۆ یەکەم جار لە دوای هاتنە سەرکاری ترامپ، سەردانی ئەمریکای کردووە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کۆشکی سپی، چاوی بە ترامپ کەوت.

ئەوە یەکەمین سەردانی لاڤرۆڤ لە ئەمریکا لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو دایە.

ئامانجی سەرەکیی لاڤرۆڤ لەو چاوپێکەوتنە، ڕاکێشانی پشتیوانیی ئەمریکا لە گەڵاڵەی ڕووسیە بۆ دانانی ناوچەی ئەمن لە سووریەیە.

ترامپ لەو چاوپێکەوتنەدا داوای لە سووریە کرد تا دەوڵەتی ئەسەد و هاوپەیمانەکەی واتا ئێران، کۆنترڵ و دەستەمۆ بکات.

بەپێی لێدوانی کۆشکی سپی، ئەمریکا لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لە پێویستیی هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریە کردۆتەوە و پێداگریشی کردووە کە ڕووسیە دەبێ “ڕژیمی ئەسەد و هاوپایمانەکەی واتا ئێران، و هەروەها نوێنەرەکانی ئێران لە سووریە، کۆنترۆڵ و دەستەمۆ بکات”.

هەواڵدەرییەکانی ئێران و لە ناویاندا هەواڵدەریی تەسنیم، سەردانی لاڤرۆڤ بۆ ئەمریکایان وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیە و ئەمریکا، خستۆتە بەر باس و دەست نیشان کردووە.

لاڤرۆڤ بەر لە سەردانەکەی پیداگری کردبوو کە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و ڕووسیە، بۆ چالاک بوونەوەی پەیوەندیی دیپلۆماتیکی نێوانیان، یەکجار گرنگە چونکە مسکۆ و واشنگتۆن، کاریگەرییەکی زۆریان لە جێگیر و سەقامگیر بوون و تەناهیی ناودەوڵەتی هەیە و چاوەڕوان دەکرێ ئەو سەردانانەش ئەو ئامانجانە بپێکن.

بلاڤۆکی “پۆلیتیکۆ”، لەمبارەوە نووسیویەتی کە سەردانی لاڤرۆڤ بۆ ئەمریکا و چاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەڵ ترامپ و ڕێکس تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەریخست کە مسکۆ و واشنگتۆن، لە ئاراستەی باش بوونی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیاندا، هەنگاو دەنێن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت