ترامپ، ڕاوێژکاری پێشووی جۆرج بووشی بۆ کاروباری دژ بە تیرۆریزم هەڵبژارد

0
669

ڕۆژی کورد: دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، تۆماس بۆسرت، ڕاوێژکاری پێشووی جۆرج بووش ـی وەک ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری دژ بە تیرۆریزم، هەڵبژارد، دەستەی ڕاگواستنی دۆنالد ترامپ، یەکێک لە ڕووبەرە سەرەکییەکانی چالاکیی بۆسرت ـی، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەرەشە سایبرییەکان، ڕاگەیاندووە.

تۆماس بۆسرت، لە کابینەی بووش ـدا، جێگری ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی بوو و ئێستا بەڕێوەبەرەی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی بەڕێوەبەریی “ڕیسک” لە واشنگتۆن ـە. بۆسرت هەروەها یەکێک لە کارناسە باڵاکانی بنکەی لیکۆڵینەوەی ئاتلانتیکی کانسێل ـە و یەکێک لە گەورەترین داڕێژەرانی “شێوەکاری نەتەوەیی بۆ تەناهیی ناوخۆیی”ـیە کە دوابەدوای هێرشی ١١ی سێپتامبر ۆ سەر نیۆیۆرک و پێنتاگۆن، نووسرا و بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، دەستەی ڕاگواستنی دۆنالد ترامپ، لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: “ئەو هەڵبژاردنە نیشاندەری بەڵێندەریی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بە تەناهیی وڵات، خەڵک و یەکپارچەیی ئەمریکایە”.

ئەو ڕاگەیێندراوە هەروەها دەلی: “بۆسرت، پێداگری لەسەر ڕیزبەندییە سەرەکییەکانی تەناهیی ناوخۆیی و پەیوەندیی ئەمریکا و وڵاتانی تر و ژنرال فلین لەمەڕ کۆسپ و تەنگژە تەناهییە ناونەتەوەییەکان دەکات”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت