تایمزی ئیسراییل: حەماس بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەڵاڵەی ئاشتیی ترامپ لەگەڵ ئێران و حیزبووڵا یەکی گرتووە

0
878

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسڕائیلی بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە غەزەوە نووسی، حەماس لە هەوڵی درووستکردنی بەرەیەکی عەرەبی، فەلەستینی بۆ دژایەتی کردنی گەڵاڵەی ئاشتی تڕامپ دایە، گەڵاڵەیەک کە هێشتا باس نەکراوە. وتووێژەکان لەمێژە لەگەڵ ئێران و حیزبوڵای لووبنانی لەمەڕ ئەو بەرەیە دەستی پێکردووە.

ڕۆژی کورد: گرووپی توندئاژۆیی حەماس کە کۆنتڕۆڵی غەزەی لەدەست دایە، بەرلە ئاشکرا کردنی گەڵاڵەی ئاشتی تڕامپ لە نێوان فەلەستینی و ئیسڕائیلیەکان، دەڵێ: ئەمە ترسناکترین هەڕەشەیە لەمێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا و لە هەوڵی ئەوەدان کە ڕووسیە و چین و تەنانەت هاوپەیمانە ناوچەییەکانی خۆیان وەک ئێران و حیزبوڵا بێننە سەر ئەو قەناعەتەی کە ڕێگری بکەن لەسەر کەوتنی ئەو گەڵاڵەیە و هەر لەم سەرەتاوە لەنێوی بەرن.

ڕۆژنامەی چاپی لەندەن لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە غەزەوە دەنووسێت، وتووێژەکانی ئێران و حەماس و حیزبوڵایی دەست درووسکراوی ئێران، لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو گەڵاڵەیەی تڕامپ کە بە گەڵاڵەیی (ڕێکەوتنی سەدە) ناوزەدکراوە لەنێوی بەرن. چوونکە ئەوان پێیان وایە مەترسیدارترین گەڵاڵەیە بۆ ڕێکەوتنی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل.

ئەم سەرچاوە هەروەها گوتوویەتی، ئاڵووگۆڕەکانی ناوچەکە بووەبەهۆی ئەوەی کە حەماس زیاتر لە ئێران و حیزبوڵا نزیک ببێتەوە، ئەم بابەتەش زیاتر پیرۆزییەکانی فەلەستین دەخاتە مەترسییەوە.

تا ئێستا دیارنیە ئەم سێ لایەنە چۆن دەیانهەوێ دژبەو گەڵاڵەیە کە هەتا ئێستا باس نەکراوە بووەستنەوە.

گرووپی تیرۆریستی حەماس کە بەهۆی تێکدانی گەڵاڵەی یەکگرتوویی لەگەڵ ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بە سەرۆکایەتی مەحموود عەباس، بەتوندی تەریک خراوە بەم هەوڵانەی دەیهەوێ لەم تەریک کەوتنە بێتەدەرێ.

مووسا ئەبوو مەزرووق؛ یەکێک لە بەرپرسانی گرووپی حەماس ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران لەوپەڕی باشیدایە. هەروەها (ئوسامە حەمدان) وەزیری دەرەوەی گرووپی حەماس گوتی پێوەندییەکانی ئەوان لەگەڵ ئێران لاپەڕەیەکی نوێی هەڵداوەتەوە و زۆر لەجاران ئەم پێوەندییەیان پتەوبووە.

حەماس بەهۆی ئەوەی کە لایەنگری لە دژبەرانی بەشار ئەسەد کردبوو لەشەڕی نێوخۆی ئەم وڵاتەدا ماوەیەک پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بەرەو ساردی چوو. نزیک بوونەوەی گرووپی حەماس لەگەڵ ئێران زیاتر دەبێتە هۆی ئاڵۆزیان لەگەڵ ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری.

مەحموود عەباس پێشتر ئێرانی بەوە تاوانبارکرد کە بەهۆی پاڵپشتی کردنیان لە حەماس بوون بەهۆی ئاڵۆزی لە فەلەستیندا.

تایمزی ئیسڕائیلی هەروەها ئاماژەی بە چاوپێکەوتنی ساڵی پاری نێوان ساڵەح عەرووری، جێگری بەرپرسی بەشی سیاسی حەماس لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدووڵاهیان بەرپرسی ئێرانی کرد و دەنووسێت؛ ئەم بەرپرسە پایەبەرز و تیرۆریستەی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە ئێران بەڵێنی زیاترکردنی یارمەتییە داراییەکانیان بەوان داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.