تاران پلانی هێرشی بۆسەر حیزبەکانی رۆژهەڵات داڕشت

0
4849

به دیاری کردنی یەکێک لە فەرماندە تیرۆریستییەکانی سوپای قودسی رژیمی ئێران وەکوو باڵوێزی نوێی تاران لە بەغدا، وەرزێکی نوێی تیرۆر و نائەمنی عێراق و هەرێمی باشووری کوردستان دەگرێتەوە.

هاوکات بەپێی ئەو زانیارییەکانی کە پێشتر بڵاو بوونەتەوە، فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا سەربە رەوتی مالیکی و هەروەها یەکیەتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنی حەشدی شەحبی لە ناو پارلمانی عیراق لە هەوڵی پەسند کردنی پرۆژە یاسایەکدان کە بەوپێیە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی باشووری کوردستان دەربکەن.

بەپێی راپۆرتەکان، ئەو پلانە لەلایەن ئیرەج مەسجدی، گەورە راوێژکاری فەرماندەی سوپای قودس و دامەزرێنەری حەشدی شەعبی‌یەوە لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵدا دراوە بە پارلمانی عێراق و هەنووکە بە چڕی کار بۆ پەسند کردنی ئەو یاسایە دەکەن کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کودرستان دەربکەن.

ئیرەج مەسجدی لە رێوڕەسمێکدا کە بۆ تیرۆریست عیماد موغنیە و فەرماندەکانی حێزبوڵلای لوبناندا گیراوە
ئیرەج مەسجدی لە رێوڕەسمێکدا کە بۆ تیرۆریست عیماد موغنیە و فەرماندەکانی حێزبوڵلای لوبناندا گیراوە

ئیرەج مەسجدی پاش قاسم سلێمانی بە کەسی دووەمی سوپای تیرۆریستیی قودسی ئێران ئەژمار دەکرێ و بەپێی پێشینەی ناوبراو لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ناو عێراقدا، پێدەچێ وەرزێکی نوێی تیرۆری دژبەرانی رژیمی ئێران لە عێراق و کوردستان دەست پێ بکات.

ئیرەج مەسجدی لە ساڵی ٢٠٠٣ی زاینییەوە ڕلەگەڵ قاسم سلێمانی، ئەحمەد فرووزەندە و حەمید تەقەوی لە عێراقدا چالاکیان بەدژی موجاهیدن خەلق، هێزەکانی ئەمریکا و هەروەها ئەندامگیری و سیخورگرتن لەناو عەرەبە شیعەکاندا دەست پێکردووە.

کەسی دووەمی سوپای قودس دەستی لە تیرۆری ژمارەیەک دژبەری نووری مالیک وەک “عەلی حەیدەری” پاریزگاری بەغدا و هەروەها دانانی کەسانی سەربە سوپای قودس بۆ پۆستە ئەمنی و نیزامییەکان لە ئێراق و بەتایبەت لە پارێزگای دیالە بە مەبەستی هێرش کردن بۆ سەر کەمپی ئەشرەفی موجاهیدنی خەلقدا هەبووە.

ئیرەج مەسجدی کە لە چەند ساڵی رابردوودا بۆ ماوەی ٥ ساڵ (هەتا سالی ١٣٨٦) فەرماندەی گشتیی قەرارگای رەمەزانی لە ئەستۆ بووە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی ١٣٩٦ بە فەرمی وەکوو باڵوێزی تاران لە بەغدا دەستبەکار دەبێ و بەو پێیە دەست‌ئاوەڵایی زیاتری لەمەڕ فشار خستنە سەر هێزە کوردییەکانی باشوور بە مەبەستی گوشار خستنە سەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبێ.

راپۆرتێک لەسەر چالاکییەکانی قەرارگای رەمەزان لە هەرێمی کوردستان

لەلایەکی دیکەوە هەوڵ بۆ پەسند کردنی پرۆژە یاسایەک لەمەڕ دەرکردنی هێزە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئێران لە هەریمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەلات بەتایبەتی حیزبی دیمۆکرات هەوڵەکانیان بۆ بەجێ هێشتنی خاکەی هەریمی باشووری کوردستان دەست پێکردووە.

هەرچەندە هەتا ئێستا هێزە کوردییەکان لەو بارەیەوە هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندووە، بەڵام پێدەچێ لە ئەگەری پەسندکرانی ئەو پرۆژە یاسایەدا و بەسەرنجدان بەوەیکە ژمارەیەک لە هێزە کوردییەکان خەباتی چەکداری و چالاکیی پێشمەرگانەیان رەت کردۆتەوە، بەرەوڕووی گوشار و کێشە ببنەوە.

ئاخۆ حەشدی شەعبی هێزی جێبەجێ کردنی پلانی دەرکردنی هێزەکانی رۆژهەڵات دەبێ؟

0.0.0بوونی ئەو مەترسییە شتێک نییە کە هێزەکانی رۆژهەلات لێی ئاگادرا نەبن و تەنیا چەند مانگ پێش ئێستا مستەفا هیجری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندبوو: “ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ زانیارییه‌وه‌ رامانگه‌یاندووه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ئێرانییه‌ و له‌ژێر په‌روه‌رده‌ و به‌یارمه‌تی و دارایی چه‌كی ئێران په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت، شتێكه‌ وه‌كوو به‌سیج كه‌ له‌ ئێراندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و به‌شه‌ له‌ سه‌رباز كه‌ به‌نێوی عێراقه‌ زیاتر له‌ ژێر كۆنتڕۆڵ و فه‌رمانی ئێراندا ده‌بێت و دیاره‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هیچ شوێنێک هیچ شتێكی باشی بۆ كورد ناوێت”.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوبوونەتەوە، سوپای قودس لەماوەی چوار ساڵدا لە عێراق (٢٠٠٣ هەتا ٢٠٠٧) مووچەی ٣٢ هەزار کەسی عێراقیی دابین کردووە کە ئەمانج لەو کارە ئەندامگیری و دروست کردنی هێزی حەشدی شەعبی بووە.

هەتا ئێستا ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و بەتایبەت مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور بە ئاشکرا باسیان لەوە کردووە کە پاش تەواوبوونی داعش، دیسان لەلایەن چەند هێزیکەوە هەڕەشەیان لەسەرە، کە ئەو ئاماژەیە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ مەبەست لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقه.

هەتا ئیستا روون نییە کە پەسندکرانی پرۆژە یاسای پارلمانی ئێراق لەمەڕ دەرکردنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور بە چ شێوەیەک جیبەجێ دەکری، بەڵام بەسەرنجدان بە لێدوانی بەرپرسانی باڵای هەریم و هۆشداریی کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد لەلایەک و هەروەها لێدوانی بەرپرسانی باڵای سوپای تیرۆریستی پاسداران لەلایەکی دیکەوە، پێدەچێ ئەو پرۆژەیە لە رێگەی تیرۆریستانی حەشدی شەعبییەوە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

هاوکات ماوەیەک پێش ئیستا ئەمریکا وێڕای سەردانی حیزبی دێمۆکرات، راستەوخۆ پشتیوانیی خۆی بۆ خەباتی نوێی ئەو حیزبە دەربڕیبوو، کە پێدەچێ هەوڵی دەست‌وپێوەندییەکانی تاران لە پارلمانی عێراق بۆ پەسند کردنی پرۆژە یاسای دەرکردنی هێزەکانی رۆژهەڵات، دەست‌پێشخەریی تاران بێت لێدانی هێزەکانی رۆژهەڵات لە ناوخاکی باشووری کوردستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت