بە هۆی تەقەکردن لە فڕۆکەخانەی فلۆریدای ئەمریکا ١٣ کەس کوژران و بریندار بوون

0
715

ڕۆژی کورد: بەپێی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا لە زاری پۆلیسی ئەمریکا لە یەکێک لە باژێڕەکانی ئەیالەتی فلۆریدای ئەو وڵاتە، لە فڕۆکەخانە تەقە کراوە و بەو هۆیەشەوە لانیکەم ٨ کەس کوژران و ٥ کەس بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە باژێڕی فۆرت لاودێردال ـی ئەیالەتی فلۆریدا و لە فڕۆکەخانە ڕووی داوە.

بەپێی هەواڵی ئاسۆشتێدپرێس ئەو تەقەیە لەلایەن کۆنە سەربازێکی ئەرتەشی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە کە پێشتریش بە هۆی کێشەی دەروونییەوە، سکاڵای لەسەر بەرپرسانی ئەمریکا تۆمار کردبوو و گوتبووی بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕووی ڕەوانییەوە شوێن پێی هەڵدەگرین و وەدوای دەکەون.

شایەتحاڵان لەمبارەوە گوتوویانە، ئەو سەربازە دوای ئەوە فیشەکەکانی تەواو بوون، چەکەکی داناوە و لەسەر زەوی درێژ بووە تا پۆلیس دەستبەسەری کردووە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە کەسی تەقەکەریان گرتووە بەڵام هۆکار و پاڵنەری ئەو کارەی تا ئێستا نەزاندراوە.

ئەو فڕۆکەخانەیە لە ٤٥ کیلۆمیتریی شاری میامی هەڵکەوتووە کە یەکێکە لە گەورەشارەکانی ئەمریکا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت