بە هۆی تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین مەڕوماڵاتی هاووڵاتیان تێداچوو

0
703

ڕۆژی کورد: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عیراق، ژومارەیەک لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لەناوچوون.
بەپێێ ڕاپۆرتی رۆژی کورد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوە، ٧ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی قەسری شیرین، بەهۆی کەوتنە نێو کێڵگەی مین بەکوشت چوون.
دەگوترێ ئەو ڕووداوە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جاددەی خوسرەوی لە ناوچەی “قەڵای سەوزی” هاتۆتە ئاراوەو زیان بەر مەڕوماڵاتی هەوارچییەکی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.
ئەو ڕووداوە لە حاڵێکدایە کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩١ی هەتاوی لە کاتێکدا جێژنی پاکسازیی مین لە پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو بەڵام لە ساڵی ٩٤ی هەتاویدا و تەنیا لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، ٦ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە و ١٨ کەسیش تووشی کەمئەندامی هاتوون.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستاش شوانکارەیەکی کوردی خەڵکی قەسری شیرین، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا، کەوتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی پەڕی.
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئێستا کرێکارێکی تەمەن ٢٢ سڵەی شارەوانیی مەهاباد بەناوی پژمان حوسێنی و کوڕی عوسمان لەکاتی کار کردن لە چیمەنی نێو شەقامی ساحلیی مەهاباد، تووشی برینداری بوویەوە. لەکاتی هێرشی سوپای پاسداران بۆ ناوچەکانی کوردستان، لە قووڵایی خاکی کوردستاندا دەوروبەری شار، گوند و پایەگاکانیان مین‌ڕێژ کرد و پاش دوو دەیە لەو هێرشەی سوپای پاسداران، هێشتا مینە چێندراوەکان هەڵنەگیراونەتەوە و ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد لە شار و گوندەکان دەبنە قوربانی.
حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری تایبەتی قوربانیانی مین و هەروەها کارناسانی مین ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە مینە چیندراوەکان بەهۆی باران بارین و لافاوەوە بۆ دەشتاییان و سەر رێگەی هاووڵاتییان دەگوازرێنەوە ئەگەری تووشبوون بە ڕووداوی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری ناوچە مینڕێژکراوەکانیش زیاتر دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.