بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد و بە بەشداری دیاسپۆرای کوردی لە پاریس کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی لە عەفرین دامەزرا

0
999

ڕۆژی کورد :
بە دەسپپێشخەری و ئالیکاری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و بە وتارێکی ڕێزدار دوکتۆر کەنداڵ نزان سەرۆکی ئەو ئەنستیتۆ، کۆمیتەیەک بۆ کاروبار و پشتیوانی کوردانی دانیشتووی باژێڕی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا و دەستی بە چالاکی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوول بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دانیشتووی وڵاتی فەرانسە و بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس، کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی و یارمەتی لە هەموو بوارەکانی : دیپلۆماسی، دەوا و دەرمان، مافی مرۆڤ و یارمەتییە مرۆڤایەتییەکان بۆ عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراند. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە وتارێکی دوکتۆر کەنداڵ نزان بەرپرسی ڕێکخراوەکە دەستی پێکرد و دامەزرانی کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی دانیشتووی عەفرین ڕاگەیەندرا.
دواتر هەر یەک لە بەڕێزان “زەینێ جەمۆ” خانمە سیاسەتوانی ناسراوی کورد و “محەمەد عەلی” نوێنەری پارتی “حەق پار” لە وتاری خۆیان بۆ کۆبوونەوەکە، پشتیوانیان کرد و کرانەوەی ئەو کومیتە لە لایەن بەشدار بووانەوە هاتە پەسەند کران.

کۆبوونەوەکە بە دیاری کردنی ٩ ئەندامی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی ئەو کومیتە و ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کومیتەی ناوبراو بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.