بەڕێوەبەری سی.ئای.ئەی باس لە بە هێز کردنی توانا و هێزەکانیان دژی ئێران ئەکات

0
789

رۆژی كورد : جینا هاسپێڵ بەڕێوەبەری رێکخڕاوی ئاسایشی ئامریکا سی ئای ئەی باسی لەوە کرد کە وڵاتی ئامریکا هێز و توانا و دەسەڵاتی لە هەموو بوارەکانی ماڵی و  نۆێگەرایی بۆ سەر هەر دوو وڵاتی ئێران و رووسیا بۆ بەرگری کردن لە وڵاتەکەی بەرانبەر ئەو بەرهەڵستکارە سەرچەوتانە زیاد کردووە.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی دویچه‌وله‌ جینا هاسپێڵ وەکوو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سی ئای ئەی لە نێوان وتەکانی لە زانکۆیەکی ئیالەتی ئالاباما باسی لە بە هێز کردنی ئابووری و تواناکانی هێزەکانی ئامریکا کرد بەرانبەر بە هەر دوو وڵاتانی ئێران و رووسیا و ئاماژەی پێدا لە ساڵی ڕابردوو دا ئێمە هەموو تواناکانمان وەگڕ خست بۆ بە هێز کردنی توانای بەرگری ڕێکخراوی سی ئای ئەی بەرانبەر کێشە نەخوازراوەکان و ئەمڕۆ بە خۆشحاڵیەوە هەوڵ و تەقالاکانمان ئاکامی باشی بووە و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕێکخراوەکەیان لە هەموو بوارەکانی کات و ئابووری و نۆێگرایی بۆ بەرگری لە گەڵ دوژمنە سەرچەوتەکانی ئامریکا توانایی چاکی وەدەست هێناوە.

بە پێی وتەکانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سی ئای ئەی خانمی هاسپێڵ ئەم ڕێکخراوە دوای ساڵیانێکی زۆر بەربەرەکانێ لە گەڵ تێرۆر و تێرۆریزم دوای هێرشەکانی ١١ سێپتەمبەری ٢٠١١ بۆ سەر نیویۆرک هەموو هەوڵ و تواناکانی بۆ سەر ئەرکەکانی تایبەت بە وڵاتانی ئێران و رووسیا زیاد کردووە.
 بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ڕایگەیاند هاوکات چاودێری بۆ سەر گرووپە تێروریستیەکانی وەکوو داعیش و ئەلقاعیدە هەر وەک پێشووتر لە پرۆسەی ئیش و کارەکانیان دا دەمێنێتەوە بەڵام لە لایەکی دیکەوە زۆربینەی هێز و تواناکانیان بۆ بەرگری لە حکوومەتە بەرهەڵستەکارەکانیان دەبێت و لە گەڵ ئەوەش سی ئای ئەی بە دەست پێڕاگەیشتن بە تەکنۆلۆجیای نوێ و بە کار خستنی هێزی تیجاری و ئابووری خۆی وەگڕ ئەخات بۆ ئەوەی زۆر زووتر لە جاران بتوانێت ڕەنگدانەوەی بێت بۆ بەرگری لە هەر جۆرە کێشە و جـووڵەیەکی نەخوازراو لە ئاستی جیهان دا و لە ئەگەری دامەزرانی گرووپێکی هاوشێوەی داعیش و ئەلقاعیدە پێش دامەزران و پەرەستاندیان لە ناویان ببات.
 جینا هاسپێڵ هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کرد ڕێکخراوی سی ئای ئەی هاوکاری خۆی لە گەڵ هێزە هاوپەیمانەکانی بیانی لە هەموو دونیا بە هێز کردووە و هێزە هاوپەیمانەکانی ئاسایشی نێونەتەویی ئامادەگی خۆیان دەربڕیوە بۆ هاوکاری وڵاتی ئامریکا و هەر چەشنە جووڵەیەکی هاوشێوە بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئامریکاش لەم هاوبەشی و هاوپەیمانیە کەڵکێکی باش وەربگرێت.

 هەروەها بەرپرسی سی ئای ئەی ڕێدۆزی دەولەتی دۆناڵد ترامپی لە مەڕ وتووێژ لە گەڵ کۆریای باکوور و ڕێبەرەکەی کیم جۆنگ ئوون بە باش نرخاند و بەردەوام بوونی وتووێژەکان لە گەڵ بەرپرسانی کۆریای باکوور بە هەلێکی باش نرخاند و دەسخۆشی لێکرد.
 زیاتر لە دوو ساڵە رووسیا تاوانبارە بە دەستێوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتی ئامریکا لە ساڵی ٢٠١٦ ی ئەو وڵاتە و لە گەڵ ئەوەش کە دوایین ڕاپۆرتی رابێرت موولێر بەرپرسی تایبەتی ئەو پرۆسەیە هێشتا بەڵگەی تەواو و باوەڕپێکراوی بەردەست نیە بۆ ئەو دەستێوەردانە بەڵام هێشتا بە تەواویش ڕەتنەکراوەتەوە.
 ناوی رووسیا هاوکات لە گەڵ ناوی وڵاتانی ئێران و چین لە پرۆسەی تاوانباری هەوڵ بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئامریکاش دا هاتووە و لە لایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی نێونەتەوەیی ئامریکا خراوەتە بەرباس، دێن کۆتس لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو جەختی لە سەر ئەوە کرد کە ئەم سێ وڵاتە هەوڵیان داوە بە دەستێوەردان و پرۆپاگەندە لە سەر جەماوەری خاوەنی دەنگی ئامریکا ئامانجە ستراتێجیکەکانی خۆیان وەدی بێنن هەرچەن لەو ئیشە دا سەرکەوتنیان وەدەست نەهێناوە و ئاکامی نەبووە.
 لە نێوان ئەمساڵدا ناوی ئێران لە لایەن کۆمپانیای ئامریکایی مایکرۆسافتەوە خراوەتەوە بەر باس و ئەم کۆمپانیا کۆمپیۆتەریە لە مانگی مارس دا ڕایگەیاندووە کە ٩٩ ماڵپەڕی هاکێری ئێرانی بە تەمای دزینی زانیاری  گرینگ و هێرشی سایبێری بوون کە بە ئەمری دادگای سایبێری وڵاتی ئامریکا ماڵپەرەکانیان داخراوە و بلۆک کراون. مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئامریکا لە چەند رۆژی رابردوو دا ڕایگەیاند بۆ گۆڕانگاری لە چۆنیەتی دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە و هەروەها گۆڕینی هەڵسووکەوتیان لە ناوچە دا هەموو هەوڵی خۆیان وەگڕ دەخەن. لە دوایین گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانە ئەتوانین ئاماژە بە خستنە ناو لیستی تێرۆری سۆپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەین لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئامریکا کە حەفتەی ڕابردوو ئەو ڕێکخراوەیان بە فەرمی هێنایە ناو لیستی ڕێکخراوە تێروریستیەکانی جیهانەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.