بەپەلە/ کوژران و برینداربوونی تیمێکی “شناسایی” سوپای پاسداران لە مەریوان

0
595

ڕۆژی کورد: سەرهەنگێکی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی سنووریی پێنجوین بۆ شاری مەریوان، لە کاتی شناسایی ناوچە سنوورییەکاندا بەهۆی تەقینەوەی مین بە کوژرا.

هەواڵدەریی “ئیسنا” شوناسی ئەو سەرهەنگە کوژراوەی سوپای پاسدارانی “عەلیڕەزا شەمسی پوور” ڕاگەیاندووە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی کانی مانگا بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەواڵی بریندار بوونی دوو سەربازی سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانیشی راگەیاندووە.

لە کاتیکدا هەواڵدەریی ئیسنا ئەو ئەندامانەی سوپای پاسدارانی بە ئەندامانی کۆمیتەی پشکنین بۆ روفاتی سەربازە کوژراوە ئێرانییەکان لە سەردەمی شەی ئێران و ئێراقدا لەقەڵەم داووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە “رۆژی کورد” راگەیاند کە ئەو کەسانە تیمی شناسایی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لە ناوجەکە بوون.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، ئەو تیمەی سوپای پاسداران لە دوای ناڕەزایەتییەکانی شاری مەریوان و هاتنی محەمەد پاکپوور بە بیانووی کردنەوەی سنوورەکان لەو ناوچە سنوورییانە جێگیر بوونە.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری “کوردستان میدیا” زمانحاڵی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، هەواڵی جموجۆڵی هێزەکانی سوپای پاسداران و جێگیر کردنی سەکۆیەکی مووشەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شنۆ بڵاو کردۆتەوە.

جێگیربوونی ەئو هێزانە دوای ئەوە دیت کە بەشێک لە هێزە کوردییەکان، هەواڵی ناردنەوەی پێشمەرگە و دەستپێکردنی قۆناغیکی نوێی خەباتیان بەدژی رژیمی ئیسلامیی ءیران لە کوردستانی خۆرهەڵات راگەیاندووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.