پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماڵپەڕی دیار و نادیاریان هاک کرد

0
1039

ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماڵپەڕی دیار و نادیاریان هاک کرد و سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیبان لە جێگای دانا.

ماڵپەڕی دیار و نادیار یەکێک لەو دەیان ماڵپەڕانەی سەر بە کۆماری ئسیلامییە کە لە ژێر ڕێنمایی کەسانی وەک قانعی فەرد و بە بوودجەی سپا، هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە بە دژی خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، بڵاو دەکاتەوە.

ئەو ماڵپەڕە لە هەواڵەکانیدا وا دەنوێنێ کە ئاگاداری تەواوی لە ناو مەقەڕ و کەمپەکانی حیزبەکان و بەتایبەتی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات هەیە و هەواڵی چەواشەکارانە و بێ بنەما بڵاو دەکاتەوە تا بەو شێوەیە سیمای ئەو حیزبانە لە ناو خەڵکی کوردستان ناشیرین بکات.

لە دوایین هەواڵەکانی ئەو ماڵپەڕە دەکرێ ئاماژە بە هەواڵی چەواشەکارانەی دوو ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (شەهیدان سەروان چەکۆ و سەیید ڕەزا دروودگەر) بکەین کە تێیدا بە شێوەیەکی چەواشەکارانە، درۆ و هەواڵی ناڕاست لەمەڕ بوونی کێشە و ئاڵۆزی ئەو دوو کەسایەتییەی دێموکرات لەگەڵ ڕێبەرایەتی حیزبەکەیاندا کردبوو.

پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆیان بە لایەنگرانی چەکداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوخۆ پێناسە دەکەن، ئەمڕۆ ئەم ماڵپەڕەیان هاک کردووە و وێنەی سەرەوەیان لەسەر داناوە کە تێیدا نووسراوە (سەرشۆڕی بۆ جاش و خۆفرۆشەکانی کۆماری ئیسلامی و بژی حیزبی دێموکراتی کوردستان).

شایانی باسە کە ئێستا و لە کاتی نووسینی ئەو هەواڵەدا، لەسەر ئەو ماڵپەڕە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب بڵاو دەبێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.