بەندکراوێکی باشووری کوردستان لە ئێران مانی لەخواردن گرتووە

0
988

“حاجی كەریم مارف عەزیز” تەمەن 74 ساڵ کە ماوەی 18 ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ی ئێران دایە، ماوەی دوو رۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری زیندان، مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کە هاوکات چەندین نەشتەرگەریی بۆ کراوە و باری تەندروستیشی تەواو نییە، هەتا ئێستە چەندین جار داوای مەرەخسی و گەڕاندنەوە بۆ باشووری کوردستانی کردووە کە داواکارییەکەی بێ وڵام مانەتەوە.

“حاجی كەریم مارف عەزیز” تەمەن 74 ساڵ لەلایەن دەزگا دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكووم كراوە و ماوەی 18 ساڵە لە بەندیخانە دایە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لەلایەن چالاکوانانی مافی مرۆڤەوە بڵاو کراونەتەوە، حاجی كەریم کە خەڵكی شاری سلێمانیەیە بەهۆی دۆخی خراپی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و ئازار و ئەشكەنجەوە تووشی چەندین نەخۆشی بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی ئۆكتوبری 2014 دوو نەشتەرگەری دڵ و لاقی بۆ كراوە و دوای پێنج رۆژ لە نەشتەرگەرییەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج .

دەزگا دادوەری و ئەمنییەكانی ئێران ئەو هاووڵاتییە كوردەیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی لەناو ئێران دەستگیر و بە زیندانی هەتاهەتایی حوكمیان داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.