بەشێک لە کادری دەرمانی و پزشکی ئێران لە لایەن گرووپە تیرۆریستیەکانەوە گیراون

0
4976

 سەید حەسەدن قازی زادە هاشمی، وەزیری ساخڵەمی ئێران لە وتەکانی خۆی لە پێش خوتبەکانی هەینی ئەوڕۆی تاران وێڕای ئاماژە بە هەندێ بابەت لە ڕووی دۆخی دەرمان و ساخڵەمی لە ئێران باسی لە گیران و دەست بە سەر بوونی بەشێک لە کادری دەرمانی و پزشکی ئێران لە لایەن گرووپە تەکفیرێکانەوە کرد.

هەرچەند ناوبراو بە ڕوونی و ئاشکرایی نەیکوت ئەو تاقمە لە کوێ و چۆن و لە لایەن کام ڕێکخراو و گرووپگەلێکەوە گیراون، هیوای ساخی و سڵامەتی بۆ خواستن.

قازی زادە هاشمی لە بەشێک لە قسەکانیدا باسی لە هەبوونی یازدە ملیۆن کەس قەراغ شار نشین لە ئێراندا کرد و گوتی: دەتوانم بڵێم ئەو ڕێژەیە لە خەڵک تا ئێستا تەنیا وەزارەتی ساخڵەمی (بێهداشت) خزمەتگوزاری پێشکەش کردوون نەک هیچ وەزارەت و ڕێکخراوێکی تر.

وەزیری ساخڵەمی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە چوونە سەری ڕێژەی جەڵدەی مێشک و دڵ لە ئێراندا کرد و گوتی: ٥٠% مردنەکانی ئێران بە هۆی جەڵدەی مێشک و دڵە  و ٥٠%ی ئەو کەسانەش کە تووشی بەرزبوونەوەی زەختی خوێنن، لە نەخۆشیەکەی خۆیان و تووش بوونیان بێ ئاگان و ئەگەری ئەوەی هەیە کە تووشی جەڵدەی مێشکی ببن.

شایانی ئاماژەیە کە بە پێی هەندێ سەرچاوەی ناودەوڵەتی تا ئێستا ٢٥٠ پزیشک لە سووریە کوژراون.

جیا لە کوژرانی پزشک و کەسانی سەربازی ئێران و هەروەها ئەو ئەفغانییانەی کە لە لایەن ئێران و لە بەرابەر مانگانە ٦٠٠ دۆلار و ئیزنی گەڕان لە ئێراندا، هەناردەی شەڕ لە سووریە دەکرێن، لە ماوەی ڕابردوودا ئەکتەرێکی سینەمای ئێران بە ناوی “کاوە مەهدەوی” لە سووریە کوژرا.

شایانی ئاماژەیە کە تا ئێستاش ئێران ڕەدی دەکاتەوە کە کەسی بۆ بەشداری لە شەڕی سووریە و لەیەنگری لە ئەسەد ناردبێتە ئەو وڵاتە، بەڵام ڕێکخراوێکیان بە ناوی “پارێزەرانی حەرەم” پێکهێناوە کە بە وتەی خۆیان بەرگری لە حەرەمەکانی شیعەکان لە سووریە دەکەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.