بەشێک لە خەسارەکانی لافاوی ئەو دواییانە/ وێنە هەواڵ

0
1180

ڕۆژی کورد: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی بارانی زۆر و بەردەوام، زیانێکی زۆری مادی و هەروەها گیانی وەبەر هاونیشتمانیانی کورد لە شارەکانی نەغەدە، شنۆ، ناوچەی مەرگەوەر، بانە، سەقز و هەروەها چەند شوێنی تر کەوتووە. جیا لە کوردستان لە ئازەربایجانیش لافاو زیانێکی زۆری گیانی و مادی لێکەتۆتەوە و نزیک بە ٤٠ کەسئ ئازەربایجانی بە هۆی ئەو لافاوە گیانیان لە دەست داوە.

لە کوردستان، ٤ کەس لە سەقز، ٢ کەس لە شنۆ و یەک کەس لە بانە بە هۆی لافاو، گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیانە مادییەکانی شنۆ و نەغەدەی زیاتر لە ٥ میلیارد تمەن بەراورد کردووە.

ئێستا بە هۆی ڕمانی چەند پردێکی هاتووچۆی گوندەکانی ناوچەی مەرگەوەر و هەروەها هاتووچووی شنۆ بۆ پیرانشار و ٢٥ گوندی سەر بە شنۆ، کۆسپی تێکەوتووە و دەوڵەتیش تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی لەوبارەوە نەناوە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت