بەسیجییەکان بە دژی ڕێککەوتتنامە نوێیەکانی ئێران هەڵویستیان گرت

0
1322

لە نێوان دوو سەفەری حەسەن ڕوحانی بۆ دوو ولاتی فەڕانسە و ئیتالیا کە زۆر قسە و باسی لێکەوتەوە، چەندین ڕێککەوتتنامەی جۆراوجۆر لە نێوان ئێران و ئەو دوو وڵاتە، واژۆ کران.

بەسیجییەکانی ئێران ئەو رێککەوتننامانە بە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران و بە هەڵوەشاندنەوەی “ئابووری خۆڕاگری” واتا اقتصاد مقاومتی دەزانن و داوا دەکەن ئەو ڕێککەوتتنامانە هەڵوەشێندرێنەوە.

بەسیجییە ناڕازییەکان بەو بۆنەوە ئەوڕۆ شەممە ١٠ی ڕێبەندان لەبەردەم وەزارەتی نەوتی ئێران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێکهێنا کە لە لایەن پۆلیسەوە پێشی پێ گیرا.

بەسیجییەکان بەتایبەتی دژایەتییان لەگەڵ ڕێککەوتنینەوتی نێوان ئێران و فەڕانسەیە.

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش بەرپرسی بەسیجی لێقەوماوان، محەممەد رەزا نەقدی لە قسەکانی خۆیدا کە لە هەواڵدەرییەکانی ئێران بڵاو بۆوە باسی لە ڕێککەوتتننامەی کڕینی ئایر باس و هەروەها فرۆشتنی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بە فەڕانسە و هەروەها ڕێککەوتتنامەی تری ئەو سەفەرەی دوایی ڕووحانی بۆ ئیتالیا و فەڕانسە کردبوو و گوتبووی: “ئەو ڕووداوانەی دوایی ڕۆم و پاریس، خەنجەرێک بوون کە وە جەستەی ئابووری خۆڕاگرییانە کەوتن و هەر لە ئێستاوە دزە کراوەتە ناو ئێرانەوە.

شایانی ئاماژەیە کە زۆرێک لە نوێنەرانی ئیستای پارلمانی ئێران دژبەری ئەو رێککەوتننامانەن کە بەرچاوترینیان بریتین لە: عەلیڕەزا زاکانی، نوێنەر و ئەندامی “جبهەی پایەداری” و دژبەری حەسەن ڕوحانی، ئەحمەد تەوەککولی، ئیلیاس نادران، حوسێن نەجات، ئەحمەد ئەمیرئابادی و محەممەد دێهقان کە لایان وایە ئەو گرێبەستە نەوتییانە بە دژی یاسای ئێرانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.