بەرپرسێكی ئەڵمانی ڕایگه‌یاند: کورد لە ئەوروپا و جیهان دۆستی زۆرە

0
882

جێگری سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا رایگەیاند ” دەمانەوێت کوردستان بە ئاسایش و سەقامگیری بمێنێتەوە، چوونکه‌ کورد لە ئەوروپا و جیهان دۆستی زۆرە”.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا، ئارمین لاسچێت، جێگری سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا رایگەیاند ” ئێمە دەزانین کوردستان سەرکەوتووە بووه‌ بەسەر داعشدا، هاوکات پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان شەڕ دەکات.
رۆژی هەینی 12-2-2016، 52 یەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداریی 450 کەسایەتی سیاسی جیهانی لە ئەڵمانیا دەستیپێكرد، شاندێكی باشووری كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی لە كۆنفرانسەكەدا بەشدارە.
كۆنفرانسەكە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی لە جیهان و بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش و قەیرانەکانی سووریا. بەپێی بەرنامەی کۆنفرانسی میونشن، رۆژی شەممە13 -2-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتاری دەبێت و باسی رەوشی هەرێمی كوردستان دەكات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.