بەرپرسی یەکینەکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرایل:شەڕێکی خوێناوی لە نێوان ئیسرایل لەگەڵ حزب ئەڵڵا و ئێران ئەگەری زۆرە

0
1015

ژنڕاڵ ” گادیی ئایزنکوت ” بەرپرسی یەکینەکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرایل، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندەکانی ئەو وڵاتەدا وتی، ساڵی داهاتوویی زایینی، ئەگەری یەکجار زۆرە کە شەڕ لە نێوان وڵاتەکەی، لە لایەک لەگەڵ حیزب ئەڵڵای لۆبنان و لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ سوورییە و کۆماری ئیسلامی ئێران، بێتە ئاراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێ وتەکانی ژنڕاڵ ئایزنکوت ” لە ئەگەری زۆری ئەو شەڕە ڕێتێچووە، هەموو بناغەکانی حیزب ئەڵڵا لە بەیرووت هەتا باشووری لۆبنان دەڕووخێت و ئەو باڵەخانانەی کە ئەندامانی حیزب ئەڵڵای تێدا نیشتەجێ بوونە لە نێو دەچن. “

ئەم باسانە لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ” دۆناڵد ترامپ ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕاگەیاند، کە هێزەکانی ئەمریکا خێرا سووریە بە جێ دێڵن.

بەرپرسی فەرماندەهی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرایل، سەرەڕای ئەوەی کە نیشانەکانی هەڵقوڵاندنی شەڕێکی ماڵوێرانکەری ڕاگەیاند، وتی ” وێنەگەلێک لەو شەڕە بەجێ دەمێنێت کە لە ڕابروودا ڕووی نەدابێت. “

ناوبراو سەرەڕای ئامادەبوونی ئیسرائل بۆ شەڕ وتی : ” هەزاران ئامانجمان لە لۆبنان دەستنیشان کردووە و تووانا سەربازییەکانی ئیسرایل بە بەراورد لەگەڵ شەڕی ئەم دوایانەی نێوان ئسرایل و حیزب ئەڵڵای لۆبنان لە ساڵی ۲۰۰٦ی زایینی، حەوت بەرانبەر بەهێزتر بووە. “

بەپێ وتەکانی ” گادیی ئایزنکوت ” زیاتر لە دە تیپیی، هێزی وشکانی ئەرتەشی ئیسرایل بە پاڵپەشتی هێزەکانی ئاسمانی، دەریایی و زانیارییە نیزامییەکانی ئەو وڵاتە دەست بەکار دەبن.

بە گۆمانی بەرپرسی فەرماندەهی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرایل، حیزب ئەڵڵای لۆبنان ” دەورانێکی پڕ لە قەیران تێدەپەڕێنێت ” تووانایی ڕووبەڕووی بوونەوەی هێرشە ئامانجدارەکان نابێت.
هەروەها ناوبراو، ئەگەری بەشداریی ئێرانی لەو شەڕەدا زۆر بە کەمی لە قەڵەمدا.

بەڵام ژنراڵ ” هەرزاڵ هالووی ” دەبێژێت، لەو کاتەوە ڕێککەوتنی ناوەکیی Nuke Deal کراوە، ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەک و پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان بەهێزتر بووه و هاوبەشی زلهێزەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران، خزمەتی بەرژەوندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکات.

هالووی، ئاماژەی بەوە دا کە ئێران تووانیویەتی بە ڕێکەوتن لەگەڵ زلهێزەکانی جیهانی لە ساڵی ۲۰۱۵ی زایینی، لە سەر بارنامە ناوەکییەکەی، دەستی پێی ڕابگات.
ڕایشی گەیاند، جگە لە کێشەکانی لە سەر بارنامەیی ناوەکییەکەی، بە هۆکاری ئەو ڕێککەوتننامەیە لە کاتی واژۆ کردنی هەتا ئێستا وردەکارییەکانی زیاتر لە بەردەستدا نییە.
ئێران بە پڕچەک کردنی تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشییان لێ دەکات و بەتایبەت پێدانی مووشەک بە بنچینە دژایەتییەکانی ناوچەکەدا، هەست بە ئازایەتی زۆرتر دەکات.

ئێران لە ژێر هەژموونی گوشارە ئابوورییەکان و زیانی ناکۆکییە ناوخۆییەکاندایە.
هەندێک لە ڕێبەرانی ئێران نایانهەوێت هێزەکان و سەرمایە گەورەکانی ئێران لەو وڵاتە بچنە دەرەوە، بەڵکوو ئەیانهەوێ لە ئێراندا پەرەی پێبدەن.
لەوانەیە ئەمە باشترین هەل بێت بۆ ڕێککەوتننامەیەک بە مەبەستی گۆشار خستنە سەر ئێران بۆ گۆڕینیی هەڵسوکەوتەکانی.

ژنراڵ ” ئایزنکوت ” جەجتی لەوە کردەوە کە حیزب ئەڵڵای لۆبنان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی بە دوو هەزار کەس لە چەکدارەکانی لە سووریە کۆژراون و زیاتر لە هەشت هەزار کەس لەو هێزەش بریندار بوونە.

ڕیموند تانتر، ئەیوان ساسچاشیهان، لە بابەتێکدا، لێکدانەوەی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرایل لە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینی کردووە و نووسیویەتی: ” ئەگەر ئێران میلیشیا شێعەکانی عێراق، ئەفغانەکان و پاکستانییەکان و هەروەها هێزەکانی خۆی بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕ لەگەڵ ئیسرایل بەکار بێنێت، لەوانەیە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینی شەڕ لە نێوان ئیسرایل و ئێران ڕوو بدات. سەیریکەن بزانن کە چۆن ئێران لە شەڕی سووریە و عێراق بیست هەزار شێعە بەهێز دەکات و دە گرووپی دیکەی دامەزراند.
میلیشیا ترسنۆکەکان درەوەی وەکوو ئەفغانستان بە پازدە هەزار تاکوو بیست هەزار هێز؛ پاکستان پێنج هەزار تاکوو دە هەزار؛ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هەشت هەزار تاکوو دە هەزار و ئەرتەشی بەنەزمی ئێران پێنج هەزار تاکوو شەش هەزار کەس کە هەموو ئەم بەراوەردانە لە ساڵی ۲۰۱۶ی زایینی کراون.

ئەگەر تاران لە میلیشیا چەکداەکانی خۆی و ئەو هێزانەی کە بە مەبەستی ئۆپراسیون بەکاریان دێنێت و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هێرش بۆ سەر ئیسرایل دەست پێ بکات، لەوانەیە هەتا ساڵی ۲۰۱۹ی زایینی شەڕی نێوان ئیسرایل و ئێران بێتە ئاراوە.

ئامادەکردنی: کاران مێراوی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.