بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا: ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئەمریکا و جیهان

0
1429

پەیوەندییەکانی نیوان دوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران، دوای واژۆکردن و ڕێککەوتننامەی بەرجام لە نێوان ئیران و شەش وڵاتی زل هیزی جیهانی و لە نێویاندا ئەمریکا، تا ئێستاش هەر گرژن و ئاسایی نەبوونەوە. جیا لەوەی کە ئەمریکا یاسای ڤیزای بۆ شارۆمەندانی ئێرانی پەسەند کرد، لە هەمان کاتێشدا پارلمانی هەندێک ئەیالەتی ئەمریکا، گەمارۆی جیاواز و نوێی لەسەر ئێران پەسەند کردووە.

بەرپرسی فەرمانگەی ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا، ئیران و گروپە تروریستیەکان هاوپیمانی کۆماری ئیسلامی  بە گەورەترین مەترسی بۆ ناوچە و گەورەترین هەڕشەن بۆسەر ئاسایشیئەمریکا و جیهان ناساند..

جیمز کلاپر لە  قسەکانیدا لە کۆنگرە ئەم وڵاتە،ئیران و حیزبوللای لوبنانی وەک گەوەرترین هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا و جیهان ناو برد.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە ی بە ڕووسیە و چین و کورەی باکووریش کرد کە لە داڕشتنی بەرنامەکانیان و هەروەها هەڕەشەی سایبێری بۆ سەر ئەمنیتی ئە مریکا، مەترسین و ئەو هەڕەشانەشی مەحکووم کرد.

کلاپر هەروەها ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی وەک هەڕەشەیەکی جیددی بۆ ئەمنیەتی ناوخۆیی ئامریکا ناو برد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.