بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئۆپێک ٢١٠ هەزار بەرمیل دابەزی

0
2622

ڕێکخراوی نەوتیی یۆپێک ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جانیوێری ٢٠١٦ی زایینی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئاماژە بە دابەزینی ڕۆژانە ٢١٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی ئەو رێکخراوە دەکات.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ١٠٦ لاپەڕەییەی ئۆپێک کە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی بەفرانبار لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو ڕێکخراوەدا بڵاو بۆتەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ١٣ وڵاتی ئەندامی ئەو رێکخراوەیە، ڕۆژانە ٣٢ ملیۆن و ١٨٢ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان بەرهەم هێناوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە ساڵی ٢٠١٦ ی زایینیدا ڕێژەی پێویستی بە نەوتی ئۆپێک لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پاردام ڕۆژانە ٧/١ ملیۆن بەرمیل زۆرتر دەبێت و دەگاتە ٣١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

شایانی باسە کە بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستان، کوەیت، ئانگولا، وێنزۆئێلا، نیجریە و عێراق، هۆکاری سەرەکی دابەزینی ئاستی بەرهەم هێنانی ئۆپێک بووە.

لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی پێویستی بە نەوتی ئۆپێک ٢٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیل بووە، هەر بەو پێیەش ئەندامانی ئۆپێک ٣/٢ ملیۆن بەرمیلیان زیاتر لە ڕێژەی پێویستی بازاڕەکان بووە. هەر بەو پێیەش تەنانەت ئەگەر ئەندامانی ئۆپێک ڕێژەی بەرهەم هێنانی خۆیان لە ئاستی ئێستاشدا ڕاگرن، هەمدیسان نزیک بە نیو ملیۆن بەرمیل زیاتر لە ڕێژەی پێویستی بازاڕەکان، نەوت بەرهەم دێت.

ئەو زیاتر لە ئاستی پێویستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێک لە حاڵێکدای ەکە ئێرانیش دەیهەوێ لە کورت خایەندا تا نیو ملیۆن بەرمیل بەرهەم هێنانی خۆی زیاتر بکات.

بە پێی زانیارییەکان، ئێران لە ئێستادا دوو ملیۆن و ٨٨٢ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت کە ئەو ڕێژەیە بەر لە ئابلۆقەکان ٧/٣ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

ئاوات عەلیار، چاوەدیری سیاسی نیشتەجێی ئامریکا لەو بارەوە دەڵێ: “بابەتێکیدراستیك نیه‌ مه‌گه‌ر ئەوەی کە نرخی نه‌وت بیته‌ خوارووی ٢٠ دۆلار، ئه‌وكات كۆمپانیه‌ نه‌وتییه‌كان و هەندێک وڵاتی وه‌كو ونزویلا، مكزیك و نیجریه‌ زۆر زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن….. به‌لام زۆر ناخایه‌نیت پاشی ٤-٥ مانگ، ئاسایی دەبێتەوە ده‌بیته‌وه‌….”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.