بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکان لەلێڕەوارەکانی کوردستان

0
1248

قەیرانی ئاگرکەوتنەوەکان لەلێڕەوارەکانی زاگرۆس درێژەی هەیە و هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتیی رێکارێکی گونجاویان بۆ پێشگری لەو ئاگرکەوتنەوانە نەگرتووەتە بەر.

رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ لەوەڕگە و دارستانەکانی زاگرۆس لەسەوڵاوا و مەریوان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوون و ئاگرەکە لەهێندێ شوێن لەتەشەنە سەندن دایە.

دەوترێت کە لەو ئاگرکەوتنەوانەدا خەسارێکی بەرچاو بە شوێنی ژیانی گواندار و خزۆکەکان گەیشتووە.

دارستان و لێڕەوارەکانی نزیک ئاوایی بەرقەڵا، لەوەڕگەکانی ئاوایی نژمار و درزیان و لەوەڕگەکانی ئاوایی ئەنجیران و قامیشە لەو شوێنانەن کە ئاگرکەوتنەوە تێیاندا ڕووی داوە و لەبەشێکی ئەو شوێنانە ئاگرەکە لەتەشەنە سەندن دایە.

ئەو ئاگرکەوتنەوانە خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی زاگرۆس گەیاندووە و بە یارمەتی ئەنجومەنی سەوزی چیا و لایەنگرانی ژینگە کۆنترۆڵ کراوە.

لەلایەکی دیکەوەرۆژی رابردووش لەوەڕگە و دارستانەکانی چیای دەڕەبانی و ئاوایی سولک لە ناوچەی ترگەوەڕی ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ئاگرییان تێبەردرابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، بە هۆی تەشەنە سەندی ئاگرەکە و نەبوونی ئیمکاناتی ئاگرکوژێنەوە، دانیشتوانی خۆجێی ناوچەکە نەیانتوانیوە بە تەواوەتی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەو باوەڕەدان کە ناوەندە ئەمنیەتی ـ نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە بیانووی بوون و حوزووری هێزەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی حکوومەتی ئێران ئاگر لەو دارستان و لێڕەوارانە بەردەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.