بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت

0
866

ڕۆژی کورد: بڕیارە ڕۆژانی 20 بۆ 2016/11/23،   لەهۆڵی تەوار، لەژێر دروشمی (ئەقڵی ئازادی نەوەیەكی ڕۆشنگەر)، بنكەی ڕۆناكبیریی گەلاوێژ، بیستەمین فێستیڤاڵی ڕوناكبیریی گەلاوێژ بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی چاوەدێر، بەشەكانی فێستیڤاڵی ئەمساڵ بریتین لە: پێشبڕكێی ئەدەبیی لەبوارەكانی شیعرو چیرۆك‌و لێكۆڵینەوە، پێشانگەی شێوەكاری، پێشانگەی كتێب، شەوی شیعریی.

سەرباری ئەمانەیش، وتارێك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی فەلسەفە ڕۆژی 11/20   دەخوێندرێتەوە، ڕۆژی دوەم تایبەتە بەدیالۆگی كولتوریی كوردی- ئەرمەنی كە جگە لەوەزیری ڕۆشنبیریی ئەرمینیا – ژمارەیەك نوسەرو توێژەری ئەرمەنی بابەتی جیاجیا پێشكەش دەكەن سەبارەت بەجینۆسایدی ئەرمەن، چەند نوسەرو توێژەری كوردیش لەگەڵ ئەرمەنەكاندا گفتوگۆ دەكەن دەربارەی جینۆسایدی ئەرمەن‌و پەیوەندی كورد بەو جینۆسایدەوە.

جگە لەوە ڕۆژێكیش تەرخان دەكرێ‌ بۆ كولتوری عەرەب‌و فارس. سەرلەبەیانی سێیەمین ڕۆژ، ژمارەیەك نوسەرو ئەدیبی ئێرانی بابەتەكانیان پێشكەش دەكەن، پاشنیوەڕۆیش بابەتە عەرەبیەكان پێشكەش دەكرێن كە تەوەری سەرەكیی لێكۆڵینەوە عەرەبیەكان بریتیە لە (گرفتی ناسنامە، هۆشیاریی خود لەئاوێنەی ئەویدیدا) كە هەریەك لە د. مالك مطلبى، عةباس بيضون، ياسين النصير، بەشداری دەكەن.

لەكۆتا ڕۆژیشدا خەڵاتەكانی شیعرو چیرۆك‌و لێكۆڵینەوە دابەشدەكرێن، لەگەڵ ئەمانەشدا خەڵاتی حسێن عارف دەدرێ‌ بەروماننوسێكی كورد، لەتەك دابەشكردنی خەڵاتی تایبەتی بەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن، ئەمە جگە لەدەركردنی بڵاوكراوەیەكی تایبەتی (گەلاوێژنامە) لەرۆژانی فێستیڤاڵدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت