بۆ پێشەوا قازی محەمەد

0
878

لە نێو تۆف و کڕێوە و بەستەڵەکدا

ئەتۆ تیرێژی خۆری سەر چیا بووی
وەکوو قاسملوو فەرمووی تۆ گوڵێ بووی
لە نێو جەرگەی بیاباندا رووابووی
****
کە ناوی پێشەوای کورد دێتە سەر زار
لە ناخا دوژمنی دڵڕەش دەغەزرێ
لەسەر هیمی ورەی ئەو پێشەوایە
یەکەم کۆماری کوردان دادەمەزرێ
***
لەسەر رێبازی تۆین و تا گەیشتن
بە ئازادی، سروودی خۆر ئەخوێنین
بەسواری تیشکی زانستیش ئەگەر بێین
بەراستی تۆزی پێی تۆ ناشکێنین
***
وشەی هۆنراوە کۆڵ و کۆڵەوارن
لە تاریفت، ئەتۆ چیی هێندە بەرزی؟
هەتاو بۆ زیارتی کێلی مەزارت
بە لەشکر تیشکی خۆی ناردوونە عەرزی

رەسووڵ سوڵتانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.