بە گوێرەى مالپەرى کوردستان ٢٤ کە لە زمانى ئاژانسی فارس نیوز گواستراوەتەوە ئەمیر ئەبولفەزل بەرزگەرى فەرماندە تیپ ٢٨ کردستان ڕایگەیاندوە بۆ بەرپەچەدانەوەى هیزە بە زمانى خۆى تەکفیریەکان لە شارەکانى مەریوان سەقز و بانە هیزى موشەکى بنکەى تۆپخانەى جیگیر کردوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: “دامەزراندنی ئەو بنكه و یەكە تایبەتانە لە شارەكانی سەقز، مەریوان و بانە, بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانی دوژمنان و گرووپە تەكفیرییەكانە
شایانى باسە دوابە دواى پەیامى نەورۆزانەى سکرتێرى گشتى حیزبى دێموکراتى کوردستان بەرێز مستەفا هیجرى لە شاخەکانى ڕۆژهەلاتى کوردستان دامەزراندنى بنکەکانى ئەو حیزبە لە سنورەکان ڕێژیم کەوتۆتە خۆى و بە هەموو شێوەیەک ئامادەکارى دەکات بۆ بەرپەچدانەوەى هەر جۆڵەىەک ئەو چەندەش نیشان دەدا کە ترسێکى زۆرى خستۆتە نێو هێزەکانى ئێران .