بۆکان بێکارترین شاری ئێران

0
2399

فەرمانداری بۆکان ڕایگەیاند، دۆخی بێکاری لەو شارەدا لە قەیران دایە.

ڕۆژی کورد: جەمال خوسرەوی، فەرمانداری بۆکان، ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ ی هەتاوی لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هاتووچۆی گشتیی ئەو شارە، ڕایگەیاند، بۆکان بە ڕێژەی بێکاریی ٢١% ، زۆرترین رێژەی بێکاری لە پاریزگای ورمێدا هەیە.

خوسرەو،ی زۆربوونی ڕێژەی بێکاری وەک هۆکارێک بۆ قەیرانێک کە لە بنیاتی هاتووچۆی گشتیی شاری بۆکاندا ساز بووە، خستە بەر باس.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئێران، لە ئاستی پارێزگاکاندا، بەرزترین ڕێژەی بێکاری، هی پارێزگای کرماشانە و ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە 17.6 ـەو بەپێی قسەکانی فەرمانداری بۆکان، رێژەی بێکاری لە بۆکان ٢١% ـە، بەوپێیە بۆکان دەبێتە یەکێک لە  بێکارترین شارەکانی ئێران.

 فەرمانداری بۆکان پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ٧٥% ـی کارگەکانی ئەو شارە بە هۆی قەیرانی ئابووری داخراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت