بڵاوبوونەوەی وێنەی کچێکی لەشفرۆش لە هوتێلەکانی مەشهەد لەگەڵ زیارەتکەرانی عێراقی

0
38434

ڕۆژی کورد: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆوە کە دەرخەری هەبوونی بازاڕی لەشفرۆشی لە ناو هوتێلەکانی مەشهەدە، باسێک کە پێشتر گاردیەن بە تەسەلی ڕاپۆرتی لەسەر بڵاوکردبۆوە.

لەو وێنەیەدا کچێکی ئێرانی دەبیندرێ کە بە ڕووتی لە ناو چەند زیارەتکەرێکی عێراقی لە ناو یەکێک لە هوتێلەکانی مەشهەدە.

لە مانگەی ڕەشەممەی ئەمساڵدا، ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن، لە ڕاپۆرتێکی تەسەلدا باسی لە ئامانجی سەردانی زیارەتکەرانی عێراقی بۆ مەشهەد لە ئێران کردبوو و نووسیبووی: “سەرەڕای ئەوەی کە هەموو ساڵێک دەیان هەزار کەس لە زیارەتکەرانی عێراقی بە مەبەستگەلێکی ئایینی و ڕێزلێنان لە باوەڕەکانی ئاینزای شیعە، سەردانی شارگەلێکی وەک مەشهەد دەژەن، بەڵام هەزاران زیارەتکەریش بە دوای چێژوەرگرتنی سێکسی و سیغە کردن لەگەڵ ژنانی ئێرانی دەچنە شاری مەشهەد”.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها باسی لە هەبوونی کۆمەڵێکی زۆر لەو ژنە سێکس فرۆشانە و هەروەها ژنی سیغەیی لە دەیان هوتێلی پێنج ئەستێرە لە شەقامی ئیمان ڕەزا لە ناوەندی شاری مەشهەد کردووە کە ئەو دەرفەتە بۆ شتریەکانی ئەو ژنانە دەڕەخسێنێ کە بە سانایی بە چێژی سێکسیی دڵخوازی خۆیان بگەن.

گاردیەن هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا نوسیبووی: “ڕووسپیەکان لە شاری مەشهەد، بە سانایی دەکەونە دەست مشتەرییەکانیان و لە هەمبەر بڕەپارەیەکی ٧٠ تا ١٥٠  دۆلاری، تێکەڵاویی مشتەرییەکانیان دەکەن”.

محەممەد نووریزاد، دەرهێنەر، ڕۆژنامەنووس و فیلمسازی ئێرانی، یەکێک لەو کەسانەیە کە  دوو ساڵ لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا، لە هەمبە رئەو لەشفرۆشییە، هەڵوێستی نواندوبوو.

نووری زاد لەو نامەیەدا باس لەوە دەکات کە هەژاری و دەست تەنگی، هۆکاری سەرەکیی ئەو لەشفرۆشیەیە کە ژنان و کچانی ئێرانی کەوتوونە داوی.

نووریزاد هەروەها دەنووسێ: “ئەو هەژاری و دەستتەنگییە بە دڵنیاییەوە بە هۆی ئەو پارانەیە کە بەپێی بڕیار و ویستی ڕێبەر و کەسانی سەر بە ئەو، لە ئێران دەچنە دەر و دەدرێن بە لوبنانی و فەلەستینی و سووریەییەکان”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت