ڕۆژی کورد: داواكاری گشتیی فه‌ره‌نسا به ڕه‌سمی مردنی “عومه‌ر گونه‌ی”، بكوژی ساكینه جانسز یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان و دوو هاوڕێی تری له پاریسکە بڕیار وابوو مانگی داهاتووی زایینی دادگایی بكرێت ڕاگه‌یاند.
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له پاریس ڕایگه‌یاند عومه‌ر گونه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی له‌مێشكیدا دوێنێ شه‌ممه ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پاریس گیانی له‌ده‌ست داوه، هەر بۆیەش ئەو دۆسیە دادەخرێت.
برایه‌كی سەکینە جانسز و باوكی دوو هاوڕێكه‌ی تر له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، رایانگه‌یاندوە کە “وه‌ك بنەماڵەی قوربانییه‌كان له‌خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به ڕاستی و دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وام ده‌بن و بڕواشیان وایه تیرۆركردنی ئه‌و سێ ژنه به‌یه‌ك كه‌س نه‌كراوه و پێویسته ئه‌وانه‌ش ئاشكرابكرێن كه عومه‌ر گونه‌ییان هانداوە داوه و دەبێ دادگایی بكرێن.”
سەکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ھاوخەباتی نزیکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو.
سەکینە ساڵی ١٩٥٨ لە دێرسم کوردستانی باکوور لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی ھاتۆتە دونیاوە . لە سەرەتای حەفتاکانەوە خۆی خزاندە ناو چالاکی سیاسیەوە، ساڵی ١٩٧٨ لە میتینگی دامەزراندنی پارتی کریکاراندا کە لە لجێی ئامەد سەکینە بە ناوی نھێنی سارە نوێنەری ھەرێمی خارپێت بوو و لە کۆی ٢٢ ئەندام، یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو.
ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکراوە و لە پاش شۆڕشی ١٩٨٠ لە زیندانی ناوداری ئامەددا گیرا، لەوێ ئەشکەنجە کرا بەڵام دوای ڕزگاربوون لە زیندان دیسان دەستی کردەوە بە چالاکیە پێشووەکانی.
پاش دەرچوونی لە زیندان ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە حیزبەوە کرد لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان و دواتر چیاکانی خواکورکی برادۆست لە باشووری کوردستان.
لە سالانی دواتر چووە ئەورووپا و لە ١٩٩٨ مافی پەنابەریی سیاسیی لە فەڕەنسا وەرگرت و بوو نوێنەری پ.ک.ک لە ئەورووپا.
ساڵی ٢٠١٣ لە ٩ی مانگی جانیوەر، لە پاریس هاوڕێ لەگەڵ دوو لە ئەندامی ھاوخەباتی خۆی بەناوەکانی لەیلا_سۆیلەمەز و فیدان دۆغان لە ناو ژوورەکەیان لە هوتێلێک، تیرۆر کران.