بڕیارە هاتووچۆی تانکەری نەوتی باشوور لە ڕۆژهەڵات لەبەر ئەربەعین ڕابوه‌ستێ

0
793

ڕۆژی کورد: سەرەڕای ناڕەزایەتیی زۆری چالاکانی مەدەنی و خەڵکی مەریوان تا ئێستاش هاتووچۆی تانکەرەکانی مەرگ ڕانەوەستاوە بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسی هاتووچۆی کرماشان، بە هۆی چلەی ئیمام حوسێن، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ هاتووچۆی تانکەرە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێوە بۆ ناو ئێران ڕادەگیردرێ.

بە نزیک بوونەوە لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی سێهەمین ئیمامی شیعەکان کە بە ئەربەعینی حوسێنی ناسراوە و بە هۆی سەردانی زیاتر لە ١ ملیۆن لە شیعەکانی ئێران بۆ کەربەلا و نەجەف، هاتووچووی تانکەرەکانی نەوت لە باشوور بۆ ڕۆژهەڵات، قەدەغە دەکرێ.

فەیزووڵا شیری، بەرپرسی هاتووچووی کرماشان ئەو هەواڵەی لە وتووێژێک لەگەڵ ئیرنا ڕاگەیاندووە.

ئەو بڕیارەی پارێزگای کرماشان لە کاتێکدایە کە تا ئێستا و دوای مردن و کەم ئەندام بوونی دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی تانکەرەکانی نەوت کە ناڕەزایەتیی بەربەرینی خەڵکی لە مەریوان لێکەوتەوە، بەرپرسانی ڕژیم نەتەنیا گوێیان بە داواکارییەکانی خەڵک نەدا بەڵکوو دەستیان کرد بە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان و گرتنی ڕێکخەرانی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت