ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ی نوامبر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كۆبانێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕانسه ڕێپێوانێك به به‌شداریی خه‌ڵكانی فه‌ڕانسه‌وی و به تایبه‌تی كوردستانیانی كوردستانی باكوور ، نیشته‌جێی پاریس به‌ڕێوه چوو ، له‌و رێپێوانه دا كه دواتر له مه‌یدانی كۆماریی پاریس درێژه‌ی كێشا چه‌ند كه‌سایه‌تێكی كورد و فه‌رانسه‌وی له باره‌ی كورد و به‌رخودانی كۆبانێ له به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش وتاریان پێشكه‌ش كرد و گرووپێكی هونه‌ریش چه‌ند پارچه موزیك و گۆرانیه‌كیان پێشكه‌ش كرد ، كامێرای ڕۆژی كورد فیلمی له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگرتۆته‌وه كه لێره دا سه‌رنجی بینه‌ران و خوێنه‌رانی ڕۆژی كوردی بۆ ڕاده‌كێشین
پاریس بۆ كۆبانێ
وێنه و كامێرا : ئارام عوسمانی
مۆنتاژ : ڕۆژی كورد