ڕۆژی كورد :
كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی پاشماوه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی دیپلۆماتیك له ڤییه‌ن به‌ڕێوه‌چوو. به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ره‌ی به‌ڵێنه ناوه‌كییه‌كانی ئێران ئه‌گه‌ری ئه‌سپارده‌كردنی كیشه‌ی ناوه‌كی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ ئه‌نجۆمه‌نی ئه‌منییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاد كردووه و هاوكات ئێران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانه.
رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٦ی دیسامبر، ڤییه‌ن وڵاتی پێته‌ختی ئۆتریش میوانداری نوێنه‌رانی وڵاتانی پاشماوه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام ده‌كات. ئه‌م دانیشتنه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هاوكات ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاندووه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی، جارێكی دیكه له به‌ڵێنه به‌رجامییه‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه ڕزگاركردنی به‌رجام باسكراوه.
كۆماری ئیسلامی دوابه‌دوای ده‌رچوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام و دوای نوێكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ماوه‌یه‌كی كاتی دوو مانگه‌دا هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی به‌رجام و ئه‌و پێویستیانه‌ی كه له په‌یمانی ناوه‌كی دیاری كرابوون. بابه‌تێك كه بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ناڕه‌زایه‌تیی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی پاشماوه‌ی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٦ی دیسامبری كۆمیسیۆنی هاوبه‌شی ڕیكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له ڤییه‌ن، یه‌كه‌مین دانیشتنی فه‌رمیی وڵاتانی پاشماوه‌ی به‌رجام دوای كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ته‌مووزی ڕابردووه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ‌دا نوێنه‌رانی وڵاتانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، بریتانیا، ڕووسیه وچین به هاوڕێیه‌تی نوێنه‌رانی ئێران به‌شدارن، “عه‌بباس عێراقچی” له دانیشتنی ڕۆژی ٦ی دیسامبر به‌رپرسایه‌تیی شاندی ئێرانی وه‌ئه‌ستۆیه.
كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ره و هه‌نگاو به هه‌نگاوی به‌ڵێنه‌كانی به‌رجامی ئه‌م وڵاته شكاندن و له‌ژێرپێنانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی نییه، ئێران ئه‌م هه‌نگاوانه له كاردانه‌وه له هه‌مبه‌ر كشانه‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕیكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام و به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌ی دووباره‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر ده‌سكه‌وتی ڕێدۆزی ئابووری “ئینس تێكس” ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیووه. حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری شكاندنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایكۆته‌كان ئاماده‌یه بۆ وتووێژ له گه‌ڵ وڵاتی ئا‌مریكا و وڵاتانی دیكه كه پێوه‌ندیدارن به كیشه‌ی ناوه‌كی ئێرانه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٥ی دیسامبر و له به‌ره‌به‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هاوبه‌شی چاودێری به‌رجام له ڤییه‌ن، نوێنه‌رانی وڵاتانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و بریتانیا ئێرانیان تاوانبار كرد به به‌رهه‌مهینانی مووشه‌كی باڵستیك به توانایی هه‌ڵگرتنی كڵاوكه‌ی ناوه‌كی. نوێنه‌رانی ئه‌م سێ وڵاته له نامه‌یه‌ك ئاراسته‌كراو بۆ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێكراوه، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له چالاكی مووشه‌كی ڕژیمی ئێران ڕاگه‌یاندووه. هاوكات “جه‌واد زه‌ریف”، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م بانگه‌شه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی به هه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاندووه و حاشای لێكردووه.