بنکەی گۆڤاری فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی دیواندەره کۆ کرایەوەو بە تەواوی بەسرا.

0
2207

بنکەی گۆڤاری فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی ” دیواندەرە لە ڕێگەی ڕاگەیێندراوێکەوە، بەستران و داخرانی ئەو گۆڤارەی ڕاگەیاند،

ڕۆژی کورد: بەێی لێدوانی بەڕێوەبەرانی ئەو گۆڤارە، گۆڤاری دیواندەرە، بە بۆنەی قسە هەڵبەستنی ناڕەوا و ناهەق بۆ بەڕێوەبەرانی گۆڤارەکە لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەڕاستی باشترە پێیان بلێین دژ بە فەرهەنگ و گەشەی فەرهەنگیی شارەکەمان، هێرش بو سەر کەسایەتیی بەڕێوەبەران، ئەندامانی زەحمەتکێشی گۆڤار و بەتایبەت سەرنووسەر لەلایەن هەندێ کەسی دیار و نادیار و دوور لە مەعریفەت و ئەخلاق، نەبوونی ئیسپانسر و لایەنگری ماڵی بە تەواوی داخرا.

لە بەشێکی تر لەو ڕاگەیێندراوەدا کە لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی تلێگرامدا بڵاو بۆتەوە هاتووە: “خوێنەران و لایەنگرانی هێژا، وادیارە گۆڤاری دیواندەرە هەر دوو حاڵەتی لە بەردەست‌دایە؛ یان سەربەخۆ دەبێت و جێگە و پێگە و تەنانەت ناویشی دەگۆردرێت و بە شێوەیەکی پسپۆڕانەتر و جیاواز دەستپێدەکاتەوە (کە ئەمەش یارمەتیی دڵسۆزان و چالاکانی فەرهەنگی و هەموو بەرپرسانی شاری پێویستە) یان لەم ژمارەدا بە گشتی دەیبەسین و ئێمەش کۆتایی بەم کارە ماندوونەناسانەی خۆمان دێنین.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.