برینداربوونی ٧ کورد بە هۆی هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان لە ئەمریکا

0
2725

ڕۆژی کورد: بە هۆی هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان و پان تورکەکانی دانیشتووی ئەمریکا، ٧ کەس لە کوردانی ناڕازی بە سەردانی ڕەجەب تەیین ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە بۆ ئەمریکا، بریندار بوون.

کوردستانیان دانیشتووی ئەمریکا لە کاتی سەردانی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.

ناڕەزایەتییەکان دروشمگەلێکی وەک “ئەردۆغانی تیرۆریست”ـیان دەگوتەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر کوشتاری کوردەکان و پێشێل کران و زەوت کرانی مافە نەتەوەییەکانیان لە تورکیە دەداتەوە.

لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکدا کۆمەڵێک تورکی فاشیست و لایەنگری ئەردۆغان و هەروەها پاسەوانەکانی ئەردۆغان بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان کردە سەر کوردەکان و ٧ کەس بە توندی بریندار بوون.

ئەردۆغان ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناڕەزایەتیی خۆی لە هەمبەر پێدانی چەک لەلایەن ئەمریکا بە ی.پ.گ دەربڕی.

ترامپ دووپاتەی کردەوە کە ئەمریکا هاریکاریی تورکیە لەمەڕ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم دەکات.

تورکیە پارتی کرێکارانی کوردستان و لقەکانی ئەو پارتە کوردییە بە تیرۆریست دەناسێ و ناو دەبات.

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، ئەمریکا بڕیاری داوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل، بە چەک پۆشتە بکات و ئەوەش ناڕەزایەتیی تورکیە لێکەوتۆتەوە.

لەو سەردانەدا هەروەها باسی فەتحوڵا گویلەن، یەکێک لە خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان ئانکارا و واشنگتۆن بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت