بردنەوەی چەندین میداڵی زێڕ لەلایەن ڕەزمی کارانی کورد لە کێبەرکێ جیهانییەکاندا

0
1213

ڕۆژی کورد: لە فستیڤاڵی جیهانیی وەرزشە ڕەزمی ـیەکانی ٢٠١٦ی باکۆ، ڕەزمیکاری کورد، فەتاح نەجەفی بە ڕاهێنەریی کەماڵ عەلیخائازەر، لە بواری وەرزشیی کۆنگ فۆتۆئا، میداڵی زێڕی ئەو کێبەرکێیانەی بردەوە.

ئەو کێبەرکێیانە بە ماوەی ٣ ڕۆژ لە ٢٥ تا ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە وڵاتی ئازەربایجان بەرێوە چوون.

لە کێبەرکێی جیهانیی هونەرە ڕەزمییەکانی ٢٠١٦ ی وڵاتی هیند ـیش، عەبدووڵا وەتەنی، کیا سەلیمی و ئەشکان سەیدمحەممەدی بە ڕاهێنەریی باقر محەممەدی، میداڵی زێڕی ئەو کێبەرکێیانەیان بردەوە.

ئەو کێبەرکێیانە، ٢٥ تا ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شای دێهلی ـی وڵاتی هیند بەڕێوەچوون.

photo_2016-12-19_15-29-24

photo_2016-12-19_15-30-29

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت