براوەبوون و قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە کێبەرکێکانی کاراتەی گورجستان

0
1214

ڕۆژی کورد: جیا لە وەرزشوانانی ئیلامی کە توانییان ٦ میداڵی زێڕ و زیو لە کێبەرکێکانی کاراتەی گورجستان ببنەوە، دوو وەرزشوانەیی بانەییش توانیان، ٥ میداڵی ئەو کێبەرکێیانە ببنەوە.

نیاز عەزیزی و ئاسۆ عەتاپوور، دوو وەرزشوانی بانەیی، توانیان ٥ میداڵیای ئەو کێبەرکێیانە ببەنەوە.

پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی کاراتەی کاپی ئازاد کە بە بەشداربوونی ١٠٠ وڵات لە ئاستی جیهان لە وڵاتی گورجستان بەرێوە چوو

ئەو کێبەرکێیانە لە سەرجەم ڕیزەکانی تەمەنی بەڕێوەچوو و وەرزشوانانی کچی ئیلام، دوو میداڵی زێڕ و چوارمیداڵی  بڕۆنزیان بردەوە.

نیاز عەزیزی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی بانە، لە کێبەرکێی کاتا و کومیتەی تاکەکەسی لە بەشی ژنان، دوو میداڵی زێڕی ئەو کێبەرکێیانەی بردەوە و بە شکست دانی گورجستان و ئەرمەنستان، پلەی یەکەمی ئەو قارەمانەتییەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

 ئاسۆ عەتاپووری ـیش لە بەشی کاتای تاکەکەسیدا، میداڵی زێڕی بردەوە و لە بەشی کاتای بەگرووپیشدا، نیشانی زیوی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

هەروەها وەرزشوانانی ئیلامی، مەهسا قوربانی و سوهەیلا موئمنی، لە ریزەی تەمەنیی گەورەساڵان، میداڵیای زیو و محەممەدمەهدی موزەفەری، ڕوحوڵا حەربی زادە، رەزا شەفیعی و ئەبووزەر حەیدەرنەژاد، لە بەشی پیاوان، توانییان میداڵی بورۆنز ببەنەوە.

براوەبوون و قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە حاڵێکدایە کە سەرجەم شارە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات، لە بواری وەرزشییەوە، وەک سەرجەم بوارەکانی تر، لەوپەڕی بێ دەرەتانی دان و هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت