ترس لە بایکۆت، پارازیتی بەرداوەتە نێو شار

0
2632

ڕۆژی کورد: لە ڕۆژانی ڕابردودا  شەپۆلێکی نوێ پارازیت بۆ سەر کاناڵە کوردی و دژبەرەکانی دەرەوەی وڵات لە شاری پاوە دەستی پێ کردووە، تەوژمی ئەم شەپۆلانە  تا ڕادەییەکە کە وەرگرتنی زۆربەی کاناڵەکانی ماهوارە تووشی کێشە بووە و لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاردا، وەرگرتنی سیگناڵی ماهوارە و کاناڵەکانی ماهوارەئی تووشی کێشە بوونە.
بە پێ هەواڵی گەییشتوو بە “ڕۆژی کورد“، لە یەک حەوتووی ڕابردوودا بە شێوەییەکی بەرچاو شەپۆلی پارازیت خستنەسەر کاناڵە کوردی و فارسییەکان لەسەر ماهوارەی هاتبرد لە نێو شاری پاوە و دەوروبەردا زیادی کردووە، بە جۆرێک کە بە وتەی خەڵکی شار: لەچاو ڕۆژان و مانگەکانی پێشووتر، تەوژمی شەپۆلەکانی پارازیت چەندقات زیاتر کراوە، تا ئەو جێگا کە زۆربەی کاناڵەکانی هەواڵ و شرۆڤە  تووشی کێشە بوونە و وەرناگیردرێن.

pawa dakal
کۆمەڵێک دەکەڵی پارازیت، لە نێو شاری پاوە

دەگۆترێت ئەو پارازیتانە لە چوار دەکەڵی”میراوا(صدا و سیما)” ، ” تەپە کۆڵە”، “دەرە نیشە” و “تەپە دووریسان”، لە ئاست شاری پاوە و دەوروبەردا بڵاو دەکرێنەوە.
بە پێ وتەی هاوڵاتییەکی شاری پاوە: “زیاترکردنی شەپۆلی پارازیتەکان  دوای ئەوەی هات کە حیزبی دێموکرات و چەند لایەنێکی کوردی،  شانۆگەری (هەڵبژاردنەکانی) ڕژیمیان بۆ مەجلسی شۆرای ئێسلامی بایکۆت کرد و هەر لەم ڕۆژانەشدا بەشێکی زۆری بەربژێرەکانی ناوچەی هەورامان بۆ مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران،  ‘رەدی سەلاحیەت’ کران، هەر بۆیە دەزگا ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بۆ پێشگرتن بە گەییشتنی دەنگی حیزبەکان بە خەڵک و ئاگاداربوون لە  ڕەنگدانەوەی رەدە سەلاحیەتەکان لە نێو ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات و شوێندانەریان لەسەر ڕای گشتی، ئەم شەپۆلە نوێی پارازیتانەی وەڕێ خستووە”.
بە پێ ئەو هەواڵانەی کە بە “ڕۆژی کورد” گەییشتوون، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی پارازیتەکان، ڕاییڵەی مۆبایل و تلفۆنیش لە شارستانی پاوە، تووشی کێشەهاتوون و لە ڕۆژدا چەندین جار دەپچرێن، ئەمانە وێڕای هاتنەخواری خێرایی ئینترنتە لە شاری پاوە و دەوروەبەری.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.