باڵوێزى ئێران لە عێراق سەردانى سەرۆکى هەرێمى کرد

0
809

بە گویڕەى ماڵپەرى سەرۆکایەتى هەرێم حسن دانایفەر باڵوێزى ئێران لە عێراق ئەمرۆ چوارشەمە سەردانى سەرۆکى هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانى کردوە لە کۆبونەوەیەک دا رەوشی سیاسەتى ناوچەیان تاوتوێ کردوە.

هەروەها لە هەواڵى ماڵپەرى سەرۆکایەتى هەرێم دا هاتوە “لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد بە تایبەت لە بەرەی باكووری موسڵ و گوندی بەشیر كە زەبرێكی كوشندە بوو لە تیرۆریستانی داعش درا. هەروەها لە وتەیەكدا سەرۆك بارزانیی لە سیاسەت و بیروبۆچوونی وڵاتەكەی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان ئاگادار كردەوە.”

شایانى باسە بە پێی هەندێ شرۆڤەکارانى سیاسی ئەم سەردانە پەیوەندى بە شەڕی ئەمڕۆى شارى سەردەشت هەیە کە هەندێک لایەن پێیان وایە کە حیزبی دێمۆکراتى کوردستانى ئێران کردویەتى و زیانى زۆرى بە هێزەکانى ڕێژم گەیاندوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.