بان کی مۆن: وێرانى سوریە ئاکامى کێبڕکێی ئێران و وڵاتانى عەربیە

0
631

بان کی مۆن سکرتێرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەى پێنجەمین ساڵیادى دەستپێکى شەرى ناوخۆ لە سوریە دەرکرد وڵاتانى عەرەبى کەنداو و کۆمارى ئیسلامى تۆمەتبار کرد کە سورییەیان کردوە بە گۆڕەپانى کێبرکێ خۆیان وئەو چەندەش بۆتە بەردەوامى شەڕ و وێران بونى سوریە.

لە درێژەى بەیاننامەکەى دا باس لە هەولى ئەنجومەنى ئاسایش بۆ دادگاى کردنى تاوانبارانى شەڕ لە سوریە دەکات کە لە لایەن دو هاوپەیمانى ئەسەد روسیە و چین دژایەتى دەکرێت هەر بۆیەش ئەو هەوڵە بە ئاکام نەگەیشتوە.

هەروەها بان کی مۆن  لە باوەڕەدایە ئەگەر هەر لە سەرەتاى دروست بوونى ڕێپێوانە ئاشتی خوازەکان حکومەت و دەسهەلاتدارەکان گفتوگۆیان کردیا و رێفۆرمی پێویستیان پێک هینابا زیاتر لە ٢٥٠٠٠٠ خەڵکى سوریە نەدەمردن و نیوەى حەشیمەتى سوریەئاوارە نەدەبون.

بان کى مۆن ئاماژە بە گفتۆگۆکانى ژنێڤ دەکات هیوا دەخوازێت کە هەموو لایەک هەوڵ بدەن بۆ ئەوەى ئەو گفتۆگۆیانە بە ئاکام بگەن ئەگەر ئەو جارەش شکست بە گفتوگۆکان بێت ئەوا ئەنجامى زۆر خراب بۆ سوریە و ناوچە لێدەکەوێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.