بانە: تێکهەڵچوون لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس و هێزی ئینتزامیی ڕژیمی ئێران هاتە ئاراوە

0
908

هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەری بانە، بۆسیەکی هێزەکانی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ناجا) ـیان تێکشکاندووە و پێکدادانێکی سەربازیی چڕ لە نێوان دوو لایەن هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی وێبلاگی تایبەتیی هەڵۆکانی زاگرۆس، کاتژمێر ١٦:٠٠ ی ڕۆژی پێنج شەممە 1ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ 12ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دەراوی بەیاندەرە هەڵکەوتوو لەناوچەی سەرشیوی سەقز و جادەی دووئاو- بانە بۆسەیان بۆ کاسبکارانی کورد ناوەتەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس هەڵیانکوتاوەتە سەر هێزەکانی ڕژیم و بۆسەکەیان تێکشکاندوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، هەڵۆکانی زاگرۆس توانیویانە لە تێکهەڵچونێکی سەربازی کە چەند خولەکی خایاندووە، بۆسەی هێزەکانی ڕژیم بۆ کاسبکارانی کورد ئاشکرا بکەن و ناچاریان بکەن شوێنەکە جێ بهێڵن.

دەگوترێ هەڵۆکانی زاگرۆس لەو تێکهەڵچوونە چەند خولەکیەدا هیچ خەسارێکیان بەرنەکەوتووە و توانیویانە بە سڵامەت شوێنەکە جێ بهێڵن.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەمەڕ ڕێژەی خەساری گیانی و ماڵی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمی ئێران لەبەر دەست دا نیە.

هەڵۆکانی زاگرۆس، باڵێکی چەکداریی نهێنی لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن کە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران نزیکن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.