بانە/بەهۆی ئاگرتێبەردانی باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ١٠ هێکتار لە دارستانەکان سووتاوە و ٢ کۆڵبەر بریندار بوون

0
721

ڕۆژی کورد: شەوی پێنج شەممە ٤ی سەرماوزی 1395ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە هەڵیانکوتایە سەر کۆڵبەران و دواتر ئاگریان لە بار و کەرستەکانیان بەردا.

بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم دوای ئەوەی بارەکانیان ئاگردا هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆڵبەرەکان و دوو کەسیشیان بریندار بوون کە برینی کەسێکیان قووڵە.

بە هۆی ئاگرتێبەردرانی باری کۆڵبەرەکان، دارستانەکانی چیاکانی ناوچەی سنووریی کێلێ ئاگری تێبەربووە و زیاتر لە ١٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە ناوچوون و دەیان ئاژڵ و باڵندە، بوون بە قوربانی.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بە هۆی مین ڕێژ بوونی ناوچە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە.

سەعید باخی
سەعید باخی

سەعید باغی بەرپرسی ماڵپەڕی ژینگەوان لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی: “ناوچەکانی کەوپێچی سەروو، خۆاجەمێری، هەروەها نزارەکانی گۆرەزان لە گۆندی ساوان ئەو شێونانە بوون کە بە هۆی ئەو کردەوەی هێزەکانی ڕژیم ئاگریان تێبەردراوە”.

باغی هەروەها گوتیشی: “لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا کە لە شەوی رابردووە تا ئەمرۆ دانیوەرۆ درێژەی کێشا بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش زیانێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت