بانگ کرانی خوێندكارانی ناڕازیی بنکەی گەنجینەی هونەری كرماشان لە لایەن كۆمیتەی ڕێکخستنەوە

0
833

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هەواڵدەری ڕۆژی کورد گەیشتوون، خوێندكارانی بنکەی خوێندنی بالای گەنجینەی هونەرو ئاوەدانکردنەوەیكرماشان كە ماوەیەك لەمەوبەر سه‌باره‌ت به‌ خراپ‌بوونی بارودۆخی پۆلەکانیان و نەبوونی ئیمكاناتی فێركاری ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، لەلایەن بەرپرسانه‌وه‌ بۆ كۆمیتەی ئینزباتی بانگ كراون.
شایانی باسە لە ئەو بانگرانە بۆ کومیەتیە ئینزباتی (ڕێک و پێکی) ئەو بنکەیە لە کاتێکدایە کە قوتابیان سەرقاڵی تێپەڕکردنی تاقیکارییەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنن و بەو هۆیەوە تووشی دڵەڕاوکێ و گرژی باری دەروونی بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خوێندكارانه‌ تەنیا داوای مافە یاساییەکانی خۆیان كردووەو سەبارەت بە نەبوونی ئیمكاناتی پێویست، ناڕەزایەتی‌یان دەربڕیوەو هیچ داواکارییەکی سیاسی یان نایاساییان نەبووە،
یەکێک لە خوێندکارانی گەنجینە بە “ڕۆژی کورد”ی ڕاگەیاند کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ئامادە بوونی سەرۆكی زانكۆو به‌رپرسانی پێوەندیدار بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەم خوێندكارانە، كۆبوونەوەیەك پێك دێنن.
خوێندکارانی گەنجینە دەڵێن ئێمە بە هیچ شێوەیەك نەزمی ئەم ڕێكخراوەمان نەشێواندووە، بەڵام ئەم ناوه‌نده‌ زانستی‌یه‌ داواكردنی مافەكانمان بە فیتنە دەزانێ‌و كۆمیتەی ئینزباتیی بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگمان دەكا.

شایانی باسە کە هەرچەند ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەو خوێندکارانە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو بەڵام لە سەردەمی تاقیکارییەکانی کۆتایی خولی یەکەمدا بانگهێشتی کومیتەی ڕێک و پێکی کراون کە ئەوەش گومانی لای خوێندکاران درووست کردووە.

IMG13560689

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.