بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە كوردستان بە مەبەستی كۆدەنگی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ

0
917

خەڵكی ئازادیخواز

مانگێك بەسەر مانگرتنی 29 بەندكراوی سیاسی كورد لە بەندیخانەی “ناوەندی ورمێ “دا تێدەپەرِیت. سەرەرِای سەرجەم هەرەِشەكانی بەرپرسانی ئاسایش و بەرپرسانی بەندیخانەكە،

ورەی ئەم رِۆلە نەبەزانەی كوردستان هیشتاش بەچۆكدا نەهاتووە و لەسەر مانگرتن بۆ وەدیهاتنی داوا رِەواكانیان بەردەوامن. داواكاریگەلێك كە تەنانەت بەپێی یاسای بنەرِەتی كۆماری ئیسلامیش بە مافی رِەوای ئەو بەندیانە دەزانرێت و بەرپرسانی بەندیخانە لیبرِاون لە پەیرِەوكردنیان. سەرجەم داواكاری ئەو بەندییانە بریتیە لە جیاكرانەوەیان لەو بەندیانەی تر كە بە تاوانی تری وەك مادەی هۆشبەر و مرۆڤ كوژیەوە گیراون. داواكارییەكی رِەوا كە بەپێی مادەكانی 7 و 8 ی ئایینامەی چۆنیەتی جیاكردنەوەوە و هەڵاواردن و پۆڵین كردنی بەندیەكان بە ژومارە نامەی 16523/85/1 ـ9/9/1385 هەڵگری 17 مادە و 9 تەبسەرە، كە رِیكەوتی 9/9/1385 لە لایەن هیزی دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە چەسپێندراوەو داواكارییەكی یاساییە و لە چوارچێوەی یاسا و رِیسا و شێوەنامەكانی بەندیخانەكانی كۆماری ئیسڵامی ئێراندایە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە بۆ خستنە ژێر گوشاری زیاتری بەندیە سیاسیەكان، ئامادە نییە ئەو مافەیان پێبدات.

درِەندەیی و ئەشكەنجە دژەمرۆیی و سەدە ناوەرِاستییەكانی ناو بەندیخانەكانی كۆماری ئیسڵامی ئێران، ئێستا زیاتر لە پێشوو بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە و بەرپرسانی ئاسایشی بەندیخانەكان و دەست و پێوەندەكانی دادوەری بە شێوەیەكی لەرِادەبەدەر و هەمەچەشن، بەندیەكان دەخەنە بەر ئازار و ئەشكەنجە كە رِاپۆرتە فەرمییەكانی خودی بەرپرسان و بیرەوەری بەندیە سیاسییەكان دەرخەری ئەو رِاستیە حاشاهەڵنەگرەیە.

29 رِۆڵەی ماندوونەناسی نەتەوەی كورد، ماوەی مانگێكە بە هۆی داواكارییەكی سەرەتایی دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، مانگرتنێكی كە بێ گومان دوا بژاردەیە بۆ دەستەبەربوونی لانیكەمی مافە پیشێل و زەوتكراوەكانیان. هەندێك لەو مانگرتووانە بە هۆی گوشاری لەرِادەبەدەری دەماری (ئەعساب) رِەوانەی نەخۆشخانە و بنكە دەرمانیەكان كراون، بەڵام تا هەنووكەش و سەرەرِای ئەو دۆخە نالەبارە، شێلگیرانە بەردەوامن لە پێداگری لەسەر داواكارییەكانیان. ئەو بەندیانە كەسانێكن كە بۆ ماف و كەرامەتی مرۆیی و نەتەوەیی خۆیان حازر بە دانی هەر نرخێك بوون و لە هیچ چەشنە فیداكاریەك خۆیان نەبواردووە، هەر بۆیەش ئیمرِۆ ئەركی ئێمەیە كە پشتگیری لەو قارەمانە نەتەوەییەیانەمان بكەین.

هەر بۆیەش، ئیمە وەك كۆمەڵێك لە چالاكانی مافی مرۆڤ، خوێندكاری، مەدەنی و …تاد، كوردستانی ئێران، داوا لەسەرجەم خەڵكی كوردستان، بنكە و رِیكخراوەكانی مافی مرۆڤ، چالاكانی مەدەنی و سیاسی و حیزبە سیاسیەكانی كوردستان دەكەین كە پشتگیری لەو بەندییە سیاسیە مانگرتووانە بكەن. هاودەنگی و یەكگرتوویی هەمەلایەنەی ئێمە لە رِۆژی دووشەممۆ، رِێكەوتی ١ی به‌فرانبار و دەست نیشانكردنی ئەو رِۆژە وەك رِۆژی مانگرتنی سەرانسەری بۆ پشتگیری و كۆدەنگی لەگەڵ بەندیە سیاسیەكانی بەندیخانەی ورمێ، دەتوانێت دەرخەری ورەی نەتەوەیی و یەكگرتوویی ئێمەی كورد بێت بۆ دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆی كۆماری ئیسڵامی ئیران.

كۆمەڵیك لە چالاكانی مەدەنی و سیاسی و مافی مرۆڤی كوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت