باشووری کوردستان: ھێزێکی سووپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان جێگیر کران

0
581

هێزێکی سه‌ر به‌ سووپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ هاوکاری لایه‌نێکی هه‌رێمی کوردستان بەچەکی قورسەوە لە گەرمیان جێگیر بوونه‌.

“شێخ جەعفەر شێخ مستەفا”، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، کە بۆ خۆی هێزەکەی لە ناوچەکە بینیوە و ”ژمارەی ھێزەکەش زۆر بووە“ و پێشیوایە  هێزه‌که‌ی سووپای پاسداران ”بە ئاگاداریی یەکێتی لەو سنوورە جێگیرکراون”.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، ھێزەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەچەکی قورسی وەک تۆپی گەورە و تۆپی دوورھاوێژ لە سنووری نێوان خانەقین و کەلار لە ناوچەی مرواری جێگیر کراون و چەندین فەرماندەی سەربازیی گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو ناوچەیە دەبنیرێن.
ئەو بەرپرسەی پارتی هەروەها رایگەیاند، کە ھەوڵی جددی ھەیە لەلایەن ”هادی عامری”، سەرۆکی رێکخراوی بەدر بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی لە خانەقین جێگیر بکرێت، گوایە خەڵکیان ھەیە لەو ناوچانە و پارێزگارییان لێدەکەن، کە “ئەمەش گەورەترین مەترسییە بۆ هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.