باشترین بەرهەمەکانی دووهەمین فیستیڤاڵی هەڵپەرکێی بانە دیاری کران

0
1011

بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی دووهەمین فیستیڤاڵی هەڵپەرکێی شاری بانە لەلایەن هەیئەتی داوەرانی فیستیڤاڵ هەڵبژێردران.

ڕۆژی کورد: ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری چەندین گرووپ لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستی پێکرد و کەسانی براوە لە بەشەکانی سەرچۆپی، گاوانی، جل و بەرگ، منداڵان، موزیک و هەورەها گرووپەکانی براوە دیاری کران.

هەیئەتی داوەرانی دووهەمین فیستیڤاڵی بانە گرووپەکانی دوانزدە سوارە قەڵایی(مەریوان)، چالاک (بانە) و هەروەها گرووپەکانی دیلان(ورمێ)، برووسکە(بانە) لەبەشی گرووپە پێشکەوتووەکان واتا گرووپە براوەکانی یەکەم دیاری کرد. بەم شێوەیە پلەی یەکەم هەتا سێهەمیان بەدەست هێنا بە نووسراوە و پووڵ خەڵات کران.

لەبەشی منداڵاندا گرووپی داوەران ساریا خورشیدی لە گرووپی برووسکی بانەوە، ئەفشین کەریم پوور لە گرووپی چالاکی بانەوە و هەروەها ئەمین عەبدی لە گرووپی تاڤگەی سەردەشتەوە بە کەسانی یەکەم دیاری کرد و بەشێوەی نووسراوە و پووڵ خەڵات کران.

لەبەشی گاوانیدا عەبدووڵا ڕاستی لە گرووپی دوازدە سوارەی مەریوانەوە بە کەسی یەکەم هەڵبژێردرا و هەروەها گرووپی دیلانی لە ورمێ خەڵات کران.

لە بەشی جل و بەرگدا گرووپی ڕازاوەی سەقز، گرووپی ئاگرینی بانە و گرووپی شلێوەی بانە پلەکانی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا کە ئەوانیش بە شێوەی نووسراوە و دیاری خەڵات کران.

لە بەشی موزیکدا ڕامیار پێندار و کاوان فەتحی لە شاری سنەوە بە زەرب و نایە، گرووپی دوازدە سوارەی قەڵای مەریوان و هەروەها گرووپی بەڕۆژەی بانە پلەکانی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا و بەشێوەی نووسراوە و خەڵاتی تایبەتی فیستیڤاڵ خەڵات کران.

کاوە عەبدووڵا یار لە گرووپی شلێوەی بانە و ڕەحیم سەداقەت لە گرووپی تاڤگەی سەردەشتەوە لەبەشی سەرچۆپیدا بە یەکەمەکان دیاری کران و بەشێوەی نووسراوە و خەڵاتی تایبەتی خەڵاتکران.

لە کۆتایی فیستیڤاڵدا بەشێوەی تایبەتی ڕێز لە گرووپی کورد لە کرماشانەوە گیرا بەهۆی کە هەوڵی باشیان داوە لەپێناو کولتووری نەتەوەیی و هەلوومەرجی تایبەتی کرماشان دوای بوومەلەرزەی ئەو پارێزگایە.

دووهەمین فیستیڤاڵی هەڵپەرکێی شاری بانه بە بەشداری دوازدە گرووپ بەناوەکانی دوازدە سوارەی قەڵای مەریوان، دیلان ورمێ، کورد کرماشان، سیروان ئیلام، تاڤگە سەردەشت، زریان و ڕازاوەی سەقز، شلێوە، برووسکە، چالاک و ئاگرین لە بانەوە دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.

دوکتور قوتبەدین سادقی، کاوە مووعینی فەڕ، مەنسوور خەسرەوی، عەلی جیهانی و سەید ئەحمەد تەوەکوولی داوەرەکانی ئەم فیستیڤاڵەی بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.