بارزانی پێشوازی لە عەمر مووسا، ئەمینداری پێشووی كۆمكاری عەرەبی و وەزیری پێشووی دەرەوەی میسر كرد

0
656

رۆژی سێشەممە 15-3-2016 زایینی و ٢٥ی ڕەشەممە،  مەسعود بارزانی  سەرۆكی هەرێمی كوردستانی باشوور، لە سەڵاحەددین پێشوازی لە عەمر مووسا ئەمینداری پێشووی كۆمكاری عەرەبی و وەزیری پێشووی دەرەوەی میسر كرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری ناوچەكە و قەیرانە قووڵەكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیا ئاڵوگۆڕ كراوە.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەکەدا باس لە تاییفەگەری و هەڕەشەكانی تیرۆر و هزری تووندڕەویی لەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری وڵاتان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی هزری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی ناوچەكە كرا و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و سووریا تەوەرێكی باسی لێوەکرا.

شایانی باسە کە ئەو سەردانو چاوپێکەوتنە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێ کە بڕیارە لە مانگی ٧ی زایینی واتا ٤ مانگی داهاتوو، ڕاپرسی گشتی بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی ابشوور، ئەنجام بدرێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.